هەولێر-KDP.info- كێشه‌ی سه‌ره‌كیی كورد له عێراق له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و كێشه‌ی خاك و مافی هاوڵاتیبوونه، سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیش ڕوونی كرده‌وه، كێشه‌ی ئێمه نابێت بچووك بكرێته‌وه له بابه‌تی مووچه و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كاندا و ده‌شڵێ، چاره‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا به سه‌ربه‌خۆیی كۆتاییان دێت.
گۆران جه‌لال، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌داخه‌وه ئێمه هه‌ندێ كێشه‌ی سه‌ره‌كیمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه كه خۆی له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و كێشه‌ی خاكدا ده‌بینێته‌وه و په‌یوه‌ستن به چاره‌نووسی گه‌لی كورد و چاره‌نووسی ده‌وڵه‌تی عێراق، ئێمه ده‌مێكه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی چاره‌ی كێشه‌ی كورد له عێراقدا ته‌نیا به سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێت، به‌داخه‌وه كه ئه‌وه نه‌هاته‌دی ئه‌وه‌ی ئێستا زۆر پێی دڵگرانین و ڕه‌خنه‌مان لێی هه‌یه ئه‌وه‌یه، هه‌م وەک حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌میش وەک خه‌ڵكی كوردستان ئەوەیە کە كێشه‌كانی ئێمه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا لەوەدا چڕ كردووەته‌وه كه کەی مووچه‌مان بۆ ده‌نێرن و فڕۆكه‌خانه و ڕێگاكان ده‌كرێنه‌وه، به دیدی ئێمه پێویسته سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد و لایه‌نه سیاسییه‌كان قسه له‌سه‌ر كێشه‌ی خاك و كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كان بكه‌ن."
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه كرد، کە نابێ كێشه‌كان بچووك بكرێنه‌وه له چوارچێوه‌ی بابه‌تی مووچه و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كاندا و گوتیشی: "خه‌ریكه كێشه‌ی میلله‌تێك له هه‌رێمی كوردستان زه‌لیل ده‌كرێت به ده‌ست ئه‌و هه‌موو ته‌نازولاته‌ی كه بۆ حكوومه‌تی عێراق ده‌كرێت. كێشه‌ی ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان زۆر له مووچه گه‌وره‌تره، چونكه ئێمه كێشه‌ی خاك و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراقمان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا."
گۆران جه‌لال، پێی وایه ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست دروست نه‌كراوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاره كێشه‌كان له كۆڵ عێراق نابنه‌وه و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئێستا به ناوی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان نییه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "كێشه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێراقه ئه‌وه‌یه، كه به‌و جوگرفیایه‌ی ئێستا خزمه‌ت به گه‌ل و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ناكات، هه‌تا له خزمه‌ت ده‌وڵه‌تی عێراقیشدا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت هه‌رچیی كێشه له عێراقدا هه‌یه په‌یوه‌سته به‌و پێكهاته‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنیات نراوه."
قائید میرۆ