Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 17:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پسپۆڕێكی زانستە سیاسییەكان: بەغدا لە دەرەوە پیلان بۆ لاوازكردنی هەرێمی كوردستان دادەنێت
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- پسپۆڕێكی زانستە سیاسییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تا كێشە بنەڕەتییەكانی كورد لە عێراقدا چارە نەكرێن، بە چارەكردنی كێشە لاوەكییەكان گرفتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا وەك خۆیان دەمێننەوە. دەشڵێ، لەوانەیە بۆ چەند مانگێك مووچەمان بۆ بنێرن، بەڵام لە سەرێكی دیكەوە كار بۆ لاوازكردنی كیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان دەكەن.

دكتۆر شێرزاد زەكەریا، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی زانستە سیاسییەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كێشەی مێژوویین و بە درێژایی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق ئەو كێشانە هەر چارە نەكراون، لەوانەیە بە شێوەی كاتی هەندێك جار هەندێ كێشە چارە كرابن، بەڵام كێشە بنەڕەتییەكانی گەلی كورد وەك پێكهاتەیەكی سەرەكیی عێراق چارە نەكراون، بە درێژایی سەد ساڵی رابردوو گەلی ئێمە كێشەی زەوی و زمان و پەروەردەی هەبووە لەگەڵ ناوەنددا، هەتا كێشەی مەزهەب و ئایین و ئابوورییش هەبوونە، چەندین شۆڕش و راپەڕین بەرپا كراون هەمووی لە پێناو بەدەستهێنانی مافەكانماندا بووە".

كورد نزیكەی سەدەیەكە لەلایەن حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقەوە دەچەوسێندرێتەوە، هەر جارێك بەغدا لاواز بێت، پەنای بۆ دانوستان و رێككەوتن هێناوە لەگەڵ كورد، بەڵام دواتر بەغدا لە دەرفەت گەڕاوە بۆ پێشێلكردنی مافەكانی گەلی كورد و شكاندنی رێككەوتنەكان، لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقیش، بڕیار بوو كورد وەك نەتەوەی دووەم و سەرەكیی عێراق بەشدار بێت لە دەستەڵاتی عێراقدا، بەڵام عێراقی نوێیش هەمان سیناریۆی عێراقی پێشووی جێبەجێ كرد بەرامبەر بە كورد.

ئەو پسپۆڕەی زانستە سیاسییەكان ڕوونی كردەوە: "ئەگەر پێشتر كێشەی كورد لە عێراقدا چارە بكربایە، خۆ شۆڕشی مەزنی ئەیلوول نەدەبوو، ئەوانی تریش بە هەمان شێوە لەبەر ئەوەی كورد بەردەوام بەرەنگاری عێراق بووەتەوە، بۆ ئەوە بووە مافی ئێمەیان نەداوە، ئێستایش هەمان كێشەی ئەوكاتەن ماونەتەوە و رۆژ بە رۆژ كەڵەكە دەبن".

دكتۆر شێرزاد زیاتر گوتی: "گرتنی فڕۆكەخانە و نەناردنی مووچە ئەنجامی كێشەیەكن، باشە پرسیار ئەوەیە، با فڕۆكە خانە نەكاتەوە، بۆچی فڕۆكەخانەی داخست، بۆچی بەغدا مووچەی بڕی؟ دیارە هۆكارێكی هەبووە، تا ئەو هۆكارانە چارە نەكرێن ئەوە كێشەی ئێمە بەغدا نابڕێتەوە".

ئەو پسپۆڕە پیلانێكی بەغدای دژی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد بەوەی كە، لە سەرێكەوە بەغدا خەڵكی كوردستان بە ناردنی مووچە و كردنەوەی فڕۆكەخانەوە خەریك كردووە و، لە دەرەوەیش خەریكی دانانی پیلانە بۆ لاوازكردنی كیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان.

دەشڵێ: " كێشەی هەرێمی كوردستان لە عێراقدا نە مووچەیە و نە بوودجە، بەڵكوو كێشە شەراكەت و هاووڵاتیبوون و ماددەی 140ی دەستوورە، لەوانەیە چەند مانگێك بەغدا مووچەمان بۆ بنێرێ، بەڵام دواتر هەر دەیبڕێ، فڕۆكەخانە دەكاتەوە، دواتر دایدەخات، بەوە كێشەكان چارە ناكرێن، عێراق دەیەوێ كورد لە هێڵی نەتەوەیی و نیشتیمانی دوور بخاتەوە و خەڵك بە مووچە و فڕۆكەخانەوە سەرقاڵ بكات، حكوومەتی بەغدا پیلانی هەیە و دەستی دەرەكییشی لەگەڵدایە، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان وەك كیانێكی سیاسی لاواز بكات، نەك رێككەوتن بكات و ئەنجامی هەبێت".

 

قائید میرۆ

 

 




دوایین هەواڵەکان

پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 
مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact