Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 07:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فازڵ میرانی: وڵاتانی زلهێز لە ڕوانگەی بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە مامەڵە لەگەڵ داواکانمان دەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی لە پێشوازیی شاندێکی ماف و ئازادییەكان (هاك – پار)دا  ڕایگەیاند: "ئێمە گەلێكین مێژوو و جوگرافیا غەدری لێمان كردووە و وڵاتانی زلهێزیش لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی خۆیانەوە مامەڵە لەگەڵ داواكانمان دەكەن."

ئەمڕۆ لە بارەگاى مەكتەبى سیاسى، فازڵ میرانى، سكرتێرى مەكتەبی سیاسی، پێشوازیی لە شاندێکی پارتی ماف و ئازادییەكان (هاك – پار)، بە سەرۆكایەتیی جەعفەر ستیر، جێگری سەرۆک و عارف سەڤینج، جێگر و فازڵ تاشكان و زانا سەزەن، بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەو پارتە كرد.

لەو دیدارەدا كە هۆشیار زێباری و عیزەدین بەرواری و مەحموود محەمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ڕەمزی شەعبان، ئەندامی یەدەكی مەكتەبی سیاسی و خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و عەلی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كوردستانی و عێراقی ئامادە بوون، وێڕای بەخێرهێنانی شاندی مێوان، فازڵ میرانی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ ئەو دیدارە و ستایشی ڕۆڵی هاك - پاری لەبارەی پرسە نەتەوەیییەكان كرد و پەیوەندیی نێوان پارتی و هاك –پاری بە گرنگ و پتەو وەسف كرد و تیشك خرایە سەر پرسە گرنگەكانی ناوچەكە و عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و، دواپێشهات و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان و دووپاتی كردەوە، كە میللەتی كورد سەرەڕای ئیش و ئازارى، بە درێژاییی مێژوو هەردەم هەڵگری پەیامی ئاشتی و ئازادی لە پێناوی گەیشتن بە مافە ڕەواكانی بووە و داوای کردووە بە ڕێگای دیالۆگ و دۆستایەتی و پێكەوەژیان ئەم مافە پیادە بكرێت و هەردەم فاكتەری ئاشتی و ئارامی بووە.

سكرتێری مەكتەبی سیاسی ئاماژە بەوەدا: "ئێمە پشتیوانیی برایانی كورد دەكەین لە هەركوێ بن و یارمەتییان دەدەین بۆ خەباتی دیموكراسی و مەدەنییانەی پەرلەمانی و ئێمە پاڵپشتی پێكەوەژیانی ئاشتییانەین." هەروەها سكرتێری مەكتەبی سیاسی دووپاتی كردەوە: "ئێمە گەلێكین مێژوو و جوگرافیا غەدری لێمان كردووە و وڵاتانی زلهێزیش لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی خۆیانەوە مامەڵە لەگەڵ داواكانمان دەكەن و ناوچەكە بە هەلومەرجێكی هەستیاردا تێدەپەرێت، كە دەبێ بەوپەڕی عەقڵانی و لۆجیكایانە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت."

فازڵ میرانی گوتی: "پارتی هەمیشە كوردایەتی كردووە و قوربانیی زۆری داوە و خۆی بە پارێزەری دەستكەوتەكان دەزانێ و بە پەرۆشەوە جەخت لە یەكڕێزی و هاوهەڵوێستیی نیشتمانی دەكات، وەك بنەمایەكی گرنگ بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانە و دیسان پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان لە هەرپارچەیەك بێت و ڕێكخستنی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە."

شاندی هاك – پاریش سوپاسی مەكتەبی سیاسی كرد بۆ ئەو پێشوازییە و پاڵپشتیی بەردەوامی پارتەكەیان دووپات كردەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد کە گەلی كورد وەكو هەموو گەلانی دنیا تێدەكۆشێ بۆ پیادەكردنی مافە ڕەواكانی بە شێوەیەكی سەردەمیانە و بە ڕێگای دیموکراتی و خەباتی مەدەنی و دیموكراسیدا.

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact