به‌غدا -KDP.info-به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا گوتی، ئه‌وانه‌ی له‌عێراق فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن، به‌م عه‌قڵییه‌ته‌ی ئێستا هه‌یانه ناتوانن هیچ كێشه‌یه‌ك چاره بكه‌ن، چونكه عێراق له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه زۆر لاوا‌زه.
حكوومه‌تی عێراق ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه باس له‌وه ده‌كات كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره ده‌كات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كێشه‌كان چاره نه‌بوون و ماوه‌ی چه‌ندین مانگیشه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڵێن به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كه مووچه‌یان بۆ ڕه‌وانه ده‌كات و سزاكانی سه‌ر هه‌رێمیش هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، له‌وانه كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك هه‌نگاوی كرداری نه‌ناوه.
به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی له به‌غدا ده‌گوزه‌رێ ئیداره‌ی حوكمه كه به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست گوزه‌ر ده‌كات، تاوه‌كو ئه‌و عه‌قڵییه‌ته ئیدارییه له عێراق هه‌بێت، ناتوانێ یه‌ك كێشه‌ش چاره بكات و كێشه‌ی دیكه به‌رهه‌م دێنێت، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق پیاوی ده‌وڵه‌ت نین و ناتوانن حوكمداری بكه‌ن و ئه‌گه‌ر توانایان هه‌بوایه ده‌یانتوانی كێشه‌ی هه‌رێم چاره بكه‌ن و ئاواره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش خه‌ڵكی خۆیان، به‌تایبه‌ت به‌غدا، كه پایته‌ختی عێراقه بکەن، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن، پیاوی ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تداری نین، بۆیه توانای چاره‌كردنی كێشه‌كانیان نییه و ته‌نیا ده‌توانن كێشه‌كان هه‌ڵپه‌سێرن.
شوان محه‌مه ته‌ها گوتی: "بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی كورد به‌رامبه‌ر به به‌غدا سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد حه‌كیمه و له سه‌رووی هه‌مووان، ئه‌وانه‌ی قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌پشته و ئه‌وه‌ی كه جه‌ماوه‌ر داوای ده‌كات، ئەوەیە کە یه‌ك خیتابی سیاسی هه‌بێت و لایه‌نه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بن به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه به شێوه‌یه‌كی ناحه‌ق، چونكه جگه له یه‌كگرتووییی لایه‌نه‌كان بەدەر چاره‌ی دیكه نییه، کە هه‌رێم له‌و قه‌یرانه تێپه‌ربێت و بتوانێت وڵاتان بێنێته سه‌رخه‌ت."
ته‌ها ڕوونیشی كرده‌وه: "زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت كه به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به‌هێزه، به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نییه و به‌غدا له ڕووی ئابووری و ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییەوە زۆر بێهێزه. باشە به‌هێزییەکەی له كوێیه، کە نه‌توانێ خزمه‌تگوزاری بۆ به‌غدا دابین بكات و نه‌توانێ پاشه‌ڕۆی خه‌ڵكی فرێ بدات و گوێ به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی نادات، بۆیه فه‌رمانڕه‌وایی له عێراق زۆر ترسناكه".
بڵند ئیبراهیم