هەڵەبجە-KDP.info- سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه پێی وایه، عێراق غه‌درێكی گه‌وره‌ی یاسایی و ده‌ستووری له خه‌ڵكی هەڵەبجە ده‌كات و ئه‌مساڵ ناوی پارێزگای هەڵەبجە له بودجه‌دا نه‌هاتووه و هیچ پاره‌یه‌كیش هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هەڵەبجە ته‌رخان نه‌كراوه.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هەڵەبجە به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به پێی بنه‌مای ده‌ستوور و به پێی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری به پارێزگابوونی هەڵەبجە ده‌ركراوه و هه‌موو بنه‌ما یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌یه، واته به‌ر له ڕووخانی ڕژێمی به‌عس هەڵەبجە كراوه‌ته پارێزگا و دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراقیش هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێكی عێراقی و حكوومه‌تیش دژی به پارێزگابوونی هەڵەبجە نه‌بوونه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ حكوومه‌تی عێراق له نێو یاسای بودجه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك ددانی به پارێزگای هەڵەبجەدا نه‌نانه‌وه، وه‌ك پارێزگاش هیچ پاره‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه."
سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی قوربانییانی هەڵەبجە ده‌ڵێ: "ساڵانی ڕابردوو له نێو بودجه‌دا پاره بۆ هەڵەبجە ته‌رخان دەكرا، هه‌رچه‌نده ڕێژه‌كه به دڵی ئێمه نه‌بووه و كه‌میش بووه، به‌ڵام وه‌ك ڕه‌مزێك ئێمه شانازیمان به‌وه كردووه هیچ نه‌بێت وه‌ك پارێزگا ناوی هەڵەبجە خرابووە چوارچێوه‌ی پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان."
دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق دامه‌زرا و یه‌كێك له‌و كه‌یسانه‌ی بڕیاری دادگای بۆ ده‌رچوو كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شه‌هید بوو. له‌م باره‌یه‌وه عه‌بدولقادر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كه‌یسی هەڵەبجەی به جینۆساید ناساندووه و بڕیار بوو وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق ددان به بڕیاری دادگادا نانێت و ئاماده نییه خه‌ڵكی هەڵەبجە قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه عێراق ئاماده‌یه قه‌ره‌بووی داگیركردنی كوێت بكاته‌وه، كه‌چی ماڵی هەڵەبجە نییه به‌ر كیمیاباران نه‌كه‌وتبێت و كه‌م و زۆر زیانی پێ گه‌یشتووه."
وه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارنی هەڵەبجە ڕوونی ده‌كاته‌وه، چه‌ندین جار له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا پهیوهندارهكانەوە داوای قه‌ره‌بوو له به‌غدا كراوه، به‌ڵام به‌غدا ئاماده نییه گوێ له بڕیاری دادگا بگرێت و لوقمان عه‌بدولقادر گوتی: "هه‌موو داواكاریی خه‌ڵكی هەڵەبجە گه‌یاندراوه‌ته حكوومه‌تی عێراق و ئێمه پارێزه‌رمان هه‌نه و پێشتریش سه‌ردانی نووری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئەوکاتی عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراقمان كردووه، هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ل عێراق بێسوود بوونه."
رۆژی 16ی ئاداری ساڵی 1988 له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه ڕژێمی عێراق چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌رامبه‌ر هەڵەبجە به‌كار هێنا و له ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی له‌وه‌ش زیاتر بریندار بوون، كه به‌شێك له برینداره‌كان هێشتا پێویستیان به چاره‌سه‌ر هەیه.
قائید میرۆ