Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 19:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دۆسیە گەرمەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن
| KDP.info


دڵشاد مستەفا وەسانی

تا هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین دۆسیەی بانگەشەی هەڵبژاردن گەندەڵی بوو، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا، ژمارەی دۆسیەكان زۆر بوون، دیارترین ئەو دۆسیانەش بەپێی ریزبەندیی روودانیان بریتین لە: شەڕی داعش و رۆڵی پێشمەرگە، ریفڕاندۆم، خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، داواكردن لە عەبادی كە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان نەدات.
حزبەكانی كوردستان بانگەشەیان بەم دۆسیانە گەرم دەكەن، لە ناو هەموو ئەو دۆسیانەدا، ریفڕاندۆم و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و ئەو لایەنانەی داوایان لە عەبادی كرد مووچە نەنێرن، دەبنە گەرمترین دۆسیەی بانگەشەكردن، ریفڕاندۆم لە عێراق و كوردستانیش دەبێتە بابەت، هەرچەندە تا ئێستایش لە عێراق گەندەڵی گەرمترین دۆسیەیە، عێراقییەكان شانازی بەوە دەكەن كە دژایەتی ریفڕاندۆمیان كرد، دەوڵەتە ئیقلیمییەكانیش دژایەتیی ریفراندۆمیان كرد، دەوڵەتە بڕیاربەدەستەكانی جیهانیش نەیانگوت دژی ریفڕاندۆمین گوتیان كاتی نییە، لە ئاستی ناوخۆی كوردستانیش، تەواوی حزبەكانی بەشدار لە پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان پشتیوانی ریفڕاندۆمیان كرد، تەنیا بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی بە رەسمی لەگەڵی نەبوون، بەڵام لەبەر بەشداریی زۆری جەماوەر و هەیمەنەی داواكاریی سەربەخۆیی، رۆژی ریفڕاندۆم رێكخەری گشتی گۆڕان و ئەمیری كۆمەڵ دەنگیان بە بەڵێ بۆ ریفَراندۆم دا، لە ئەنجامدا نزیكەی 93% ی دەنگدەران دەنگیان بە بەڵێ دا.
دۆسیەی دووەم خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرە كە بە دۆسییەیەكی زۆر گەرمی بانگەشە دادەندرێت، ئەوانەی بە گرووپی 16ی ئۆكتۆبەر ناسراون، بە جێبەجێكار و لایەنگرانیان لە ناو یەكێتییەوە، زۆرترین چڕكردنەوەیان لەسەر ریفڕاندۆم دەبێت، بۆ ئەوەی پاساو بۆ 16ی ئۆكتۆبەر بهێندرێتەوە، لایەنی دیكەش وەك گۆڕان و كۆمەڵ دژایەتیی ریفڕاندۆم بەرز دەكەنەوە، بەڵام ئەم دژایەتییەی ریفڕاندۆم دەبێتە پشتیوان بۆ بانگەشەی لایەنە عێراقییەكان، ئەوانەی دژایەتیكردنی كورد بە دەسكەوت بۆ دەنگ پەیداكردن دەزانن، لەم بانگەشەیەدا 16ی ئۆكتۆبەر زۆر زەق دەكرێتەوە.
دۆسیەی سیێەم هەم گەرم و هەم ترسناكە، ئەویش ئەو كەس و لایەنانەن كە داوایان كردووە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان نەنێرێ، ئەمەش قسەیەك نییە لە خۆڕا كرابێت، بەڵكو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیر لە كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان رایگەیاندووە هەندێ لایەن داوام لێدەكەن مووچە نەنێرم، ئەو لایەنانە بەغدایان وەك كارتی گوشار بەكارهێناوە.
لە ناو هەموو ئەو دۆسیانە، دۆسیەی پێشمەرگە و شەهیدانی شەڕی دژی داعش هەیە، بەڵام هەندێ لایەن، بەهۆی زاڵكردنی دۆسیەكانی دی، هەوڵ دەدەن ئەم بابەتە پشتگوێ بخەن، چونكە زیاتر بەلای عێراقچێتیدا رۆیشتوون، ئێ لە عێراقیشدا پێشمەرگە لەمێژە لەبەردەم سێرەدایە.
چڕكردنەوەی بانگەشەی لایەنەكان لەسەر ئەو دۆسیە گەرمانە، هێندە ئاسان نییە، هیوادارم تەپوتۆزی ئەو بانگەشەیە زوو بنیشێتەوە، چونكە وێڕای دۆسیە گەرم و ترسناكەكان، جیابوونەوە و زیادبوونی لیستی تازەش هەن، دڵنیام لایەنەكان هەرچەند قسە بەیەكتر بڵێن، لای بەغدا هیچ لە مەسەلەكە ناگۆڕێت، چونكە دەمێكە بەتەمای زۆرینەی سیاسین كە كورد تیایدا زەرەرمەندی یەكەمە.
 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact