هه‌ولێر-KDP.info- چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی عه‌ره‌بی بڵاویان كردووەته‌وه، کە گوایه ئه‌مریكا به‌نیازه بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجهلیك له توركیا بگوازێته‌وه هەرێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ڕه‌تی كرده‌وه هیچ هه‌واڵێكی به‌وجۆره هه‌بێت.
له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیای عه‌ره‌بیدا وەها بلاو کراوەتەوە، کە گوایه ئه‌مریكا به‌نیازه بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجه‌رلیكی تورکیا بگوازێـته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سەر زاری سوپاسالاری وەزارەتەکە جه‌مال ئێمینكی، بێئاگایی خۆیان لە وا هەواڵ و هەوڵێک ڕادەگەیێنێ و له لیدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیچ هه‌واڵێكی به‌وجۆره‌ی تا ئێستا پێنه‌گه‌یشتووه. به‌ڵكوو ئه‌وه به‌غدایه به كه‌یفی خۆی بابه‌ت شرۆڤه ده‌كات و، بابه‌ت ده‌هێنێ و ده‌بات."
بنكه‌ى ئینجه‌رلیك فڕگهیهكى سه‌ربازیى ئاسمانیى توركیاییه و ده‌كه‌وێته شارى ئه‌ده‌نه‌ی وڵاتی توركیا، ئێستا ئه‌مریكا به كارى ده‌هێنێت بۆ شه‌ڕى دژ به داعش.
فایزه كۆیی