Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 08:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا: ریفراندۆمی کوردستان و کەتەلۆنیا زۆر لە یەکدی جوودان
| KDP.info


ئیسپانیا-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا (ئەلفونسۆ دەستیس) لە دیداریدا لەگەڵ فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیهان دەڵێ،  ئێستا ئەوان لەوە گەیشتوون کە ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان و کەتەلۆنیا زۆر لەیەکدی جوودان.

بەشێک لە دیدارەکەیاندا تایبەت بوو لەسەر رەوشی کوردستان و ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، فەلاح حەسەن کە لاوێکی کوردە و پۆستی جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانی ھەیە، دەڵێت بۆ کوردستان و دۆستایەتییەکانی لەدەرەوە زۆر زەروورە ئاگاداری حکوومەتی ئیسپانیا و گەلی ئیسپانیا بکرێتەوە کە ئێمە و کەتەلۆنییەکان وەکو یەک نین و بارودۆخ و سیاسەتمان جیاوازە.

ئەو گەنجە کوردە بە وەزیری دەرەوەی ئیسپانیای گوتووە ئەگەر مەدرید پایتەختی عیڕاق بووایە و وەکو حکوومەتەکانی بەغدا کیمیاباران و زیندەبەچاڵی گەلی کوردستانی نەکردبایە ھەرگیز گەلی کورد بیری لەسەربەخۆیی نەدەکردەوە، بەڵام بەغدا بە گەندەڵترین و ترسناکترین پایتەختی جیھان ناسراوە و ئێمە لامان سەیرە کە ریفراندۆمی کەتەلۆنییەکان بە ریفراندۆمی کوردستانیش بەراوردبکرێت.
لای خۆیەوە (ئەلفونسۆ دەستیس) وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا سوپاسی ئەو گەنجە کوردەی کرد و دەستخۆشی لێکرد بۆ زانینی راستییەکان، پاشان باسی قارەمانیەتی گەلی کوردستانی کرد لەشەڕی دژی داعش و ئیشارەتی کۆتا قسەکانیشی بەوەدا کە ئێستا ئەوان لەوە گەیشتوون کە ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان و کەتەلۆنیا زۆر لەیەکتر جیاوازن.

فەلاح حەسەن گوتیشی بە ئەرکێکی زەرووری دەزانم کە ئیسپانیەکان و حکوومەتەکەی لە رەوشی ئێمە بگەن و دژایەتیمان نەکەن، چونکە ئیسپانیا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەیە لەسەر سیاسەتی ئەورووپا و بەتایبەتی لە پەرلەمانی ئەوروپادا، ھەروەھا فەلاح حەسەن گلەیی لە میدیاکانی کوردستانیش کرد کە دەورێکی خەراپیان گێڕا لە پەرپێدان بە ریفراندۆمەکەی کەتەلۆنیا لەکاتی خۆیدا و خاڵێکی نێگەتیڤ بوو بۆ بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact