Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 24 SEP 2018 17:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ڕومیۆ ھەکاری: دەشتی نەینەوا وەک ناوچەیەکی سەربازیی ماوە
| KDP.info


دەشتی نەینەوا-KDP.info-  سکرتێری گشتیی حزبی بەیت‌نەھرێن ده‌ڵێت، ھێشتا زۆرێک لە ئاوارەکانی دەشتی نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان ماون و بە ھۆی ڕەوشی ئەمنیی ناوچەکانیانه‌وه‌، ناتوانن بگەڕێنەوە و دەشڵێ، ھەوڵ ھەیە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای دەشتی نەینەوا.

ڕومیۆ ھەکاری، سکرتێری گشتیی حزبی بەیت‌نەھرێن گوتی، ڕاسته‌ كه‌ ژمارەیەکی بەرچاوی پێکھاتەی کلد ئاشوور گەڕاونەتەوە بۆ سەر شوێنەکانیان لە دەشتی نەینەوا، بەڵام ژمارەیەکی زۆریش ئاوارەی ماون كه‌ ھێشتا نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

هه‌كاری دوو ھۆکار بۆ نەگەڕانەوەی ئاوارەکانی کلد ئاشوور ده‌خاته‌ به‌ر باس و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بەشێکی پەیوەستە بەو ڕەوشەی ئێستا لە ناوچەکەدا ھەیە و لە ڕووی ئەمنییەوە دڵنیا نین لە ژیانی خۆیان، بەشێکی دیکەی پەیوەندیی بە خاپوورکردنی خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونەوە ھەیە."

لەگەڵ پڕۆسەی ئازادکردنی شاری مووسڵ، چەندین ھێزی جیاواز و میلیشیای حەشدی لە لایەن بەغداوە لە دەشتی نەینەوا جێگیر کراون، وەک بڕیار بوو حەشدی شەعبی دوای کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، بەڵام نەک ئامادەی گەڕانەوە نین، بەڵکوو چەندین تاوانیان لە دژی ھاووڵاتیانی سڤیل ئەنجام داوە و بەشێک لەوان دەچنە خانەی تاوانی جەنگی و دژی مرۆڤایەتییەوە."

هه‌كاری هه‌روه‌ها گوتی: "دەشتی نەینەوا ھێشتا وەک ناوچەیەکی سەربازی ماوە، ڕاستە بەراورد بە سەرەتای پڕۆسەی ئازادکردنی ناوچەکە توزێک باشترە، به‌ڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھاووڵاتیان دڵنیا نین لە ڕەوشی ئەمنی و ھەندێک جار ڕووداو دێنە ئاراوە."

ڕومیۆ ھەکاری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ "سەرەتای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەی دەشتی نەینەوادایە، کەچی ھێشتا لە بەرتلە و قەرەقووش چەندین تاوان ئەنجام دراون، بێگومان خەڵکی ناوچەکە سەدلەسەد دڵنیا نین لە ڕەوشی ئەمنیی سنوورەکە، بڕیارە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق  لە نێو شارەکان بکشێنەوە و مەلەفی ئەمنی بە پۆلیسی فیدڕاڵی بسپێردرێت، بەڵام بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە زۆر جار کێشە دروست دەکرێت و ھەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای دەشتی نەینەوا ھەیە."

لەگەڵ ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر مووسڵ نزیکەی ٢٠٠ ھەزار ئاوارەی کلد ئاشوور سریان بەرەو ھەرێمی کوردستان ئاوارە بوون و، هێشتا بەشێکی زۆریان لە شارۆچکەی عەنکاوەی نزیک ھەولێر و شاری دھۆک و ناحیەی ئەلقۆش نیشته‌جێ كراون.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

لەنێو سیاسییەکانی ئەورووپادا باسی ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان دەکرێت

MONDAY, 24 SEPTEMBER 2018 17:09:36

هەولێر-KDP.info-  لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی لاوان پارتی گەلانی ئەوروپا لە شاری بوخارستی پایتەختی وڵاتی ڕۆمانیا، باسی یەکەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان کرا.

ئافره‌تانی سلێمانی: ده‌نگمان بۆ لیستی 183ی پارتییه‌

MONDAY, 24 SEPTEMBER 2018 16:09:28

سلێمانی-KDP.info-  ئافره‌تانی پارێزگای سلێمانی، کە بەشداربووی كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 183ی پارتی بوون، داوا له‌ هاووڵاتییانی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول بڕۆنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به ‌لیستی 183ی پارتی بده‌ن.

 
دهۆک جگە لە پارتی هیچ لایەنێکی دیکەی ناوێ

MONDAY, 24 SEPTEMBER 2018 16:09:57

دهۆک -KDP.info- دهۆکییەکان لە هەڵبژاردندا زۆرترین دەنگیان بۆ پارتییە و هیچ لایەنێکی تر قبووڵ ناکەن وەک بەرپرسی لقەکانی پارتی دەڵێن، دهۆکییەکان دەزانن تەنیا ئەوەی پشتگیریی گەلی کورد بکات و خاوەن مەبدەئی دروست بێت، تەنیا پارتی و بارزانییە.

 
خەسرۆ گۆران: حەوت ھەزار بریکارمان ئامادە کردووە

MONDAY, 24 SEPTEMBER 2018 15:09:14

هەولێر -KDP.info-پارتی لەسەر ئاستی جیاواز ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردن و بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنیش دەڵێ، لە ڕێگەی حەوت ھەزار بریکارەوە چاودێریی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین.

 
عەبدولسەلام بەرواری: نھێنیی مانەوەی پارتی میللەتە

MONDAY, 24 SEPTEMBER 2018 15:09:59

هەولێر-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردوودا پێشڕەویی شۆڕش و قۆناغە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستانی کردووە و شرۆڤەکارێکیش ئاماژە بەوە دەکات نھێنیی مانەوەی پارتی وەک حزبی یەکەمی کوردستان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بوونی میللەت لە دەوری پارتی دەگەڕێتەوە.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP