هه‌ولێر-KDP.info- په‌رله‌مانى كوردستان، شه‌ش مادده‌ى دیكه‌ی له پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی، مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان په‌سند كرد.
سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2018/2/22، په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و، بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (11)ى ئاساییی خولی پاییزه، ساڵی پێنجه‌م له خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجام دا.
له دانیشتنه‌كه‌دا كه درێژه‌دان بوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان، كه هه‌ریه‌ك له د.رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابوورى و، مه‌حموود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌شدار بوون تێیدا، مادده‌ى چواره‌مى پڕۆژه‌یاساكه كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه و یه‌كه‌كانى كارگێڕى، كه مووچه‌یان تیا خه‌رج ده‌كرێت و خستنه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى خانه‌نشینى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، مادده‌ى پێنجه‌میش راستكردنه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م خانه‌نشینى بوون كه به‌ده‌ر له یاسا ئه‌نجام دراون، به‌شى سێیه‌می پڕۆژه‌یاساكه‌ش كه تایبه‌ت بوو به رێكخستنه‌وه‌ى ماف و ئیمتیازاتى میراتگرانى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیان و راگیراوانى سیاسى كه له نۆ بڕگه پێكهاتبوو، دوای گفتوگۆكردنیان و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان به ڕه‌چاوكردنی سه‌رنج و تێبینیی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و وه‌زیرانی ئاماده‌بوو، خستنه ده‌نگدانیانه‌وه به جیا په‌سند كران، به‌مجۆره شه‌ش مادده‌ی دیكه‌ی پڕۆژه‌یاساكه په‌سند كران و له دانیشتنی دوێنێیشدا سێ مادده‌ى لێ په‌سند كرا.
دواتر كۆبوونه‌وه‌كه بۆ سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌ممه‌ى دابێ دواخرا.