ئیتالیا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیهان، پرسی ڕیفراندۆم و کەرکووکی بۆ سەرجەم سەرۆکەکانی لاوانی سیاسیی وڵاتانی ئەورووپا ڕوون كردهوه.
فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان، کە ھاوکات لاوێکی کوردە و نوێنەی دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە شاری میلانۆی ئیتالیا بۆ سەرپەرشتیکردنی بەشێکی کۆبوونەوەکە وەکو جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان، بەشداریی کرد و لە تەوەرێکدا باسی کوردستان و دواگۆڕانکارییەکانی کرد.
فەلاح حەسەن ئاماژەی بە سەرکەوتنی مەزنی گەلی کوردستانی کرد لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان دا، پاشان باسی لە ھێرش و وێرانکاری و کوشتارەکانی کەرکووک و خورماتوو کرد لە لایەن میلیشیا عیراقییەکان و دۆستە ژێربەژێرەکانیان.
حەسەن داوای لە ئامادەبووان و سەرۆکەکانی لاوانی سیاسی وڵاتانی ئەورووپایی کرد، کە لە ئێستا و لە ئایندەدا پشتگیری لە گەلی کورد بکەن و ھاوکار بن بۆ بنیاتنانی لۆبییەکی تەندروست بۆ کوردستان.