Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 22:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"بەغدا لە فرۆشتنی نەوتی کەرکووک دەستووری پێشێل کردووە"
| KDP.info


کەرکووک -KDP.info- پسپۆڕێکی کەرتی نەوت پێی وایە، فرۆشتنی نەوتی کەرکووک بەبێ ھەماھەنگیی ئەنجومەنی پارێزگا لادانە لە دەستووری عێراق و دەشڵێ، بە پێی ماددەی  ١١٢ی دەستووری عێراق، بەغدا ناتوانێ بە تاکلایەنە و بەبێ ڕێککەوتن و ھەماھەنگی نەوتی ھیچ پارێزگایەک ھەناردە بکات.

 

دکتۆر عەلی، ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەرھەمھێنان و  ھەناردەکردنی نەوتی پارێزگای کەرکووک لە لایەن بەغداوە بەبێ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک سەرپێچییە لە دەستووری عێراق، چونکە بە گوێرەی دەستوور ناوەند بەبێ ھەماھەنگی ناتوانێ نەوتی کەرکووک بفرۆشێت، ھەتا بە پێی  ماددەی  ١١٢ی دەستووری عێراق، بەغدا  بە تاکلایەنە و بەبێ ڕێککەوتن و ھەماھەنگی ناتوانێ نەوتی ھیچ پارێزگایەک ھەناردە بکات."

 

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لەسەر بەغدا تۆمار کردووە کە بەبێ ئاگاداریی ئەوان نەوتی کەرکووک ھەناردەی دەرەوە دەکات. لەم بارەیەوە ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە مافی یاساییی خۆیانە و پێویستە سکاڵا لەسەر بەغدا تۆمار بکرێت لەوەی سەرپێچیی یاسا و دەستووری کردووە و بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا دەستی بە فرۆشتنی نەوتی کەرکووک کردووە."

 

دلشاد پیرۆت، ئەندامی لیستی برایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک قسەکانی دکتۆر عەلی بەلوی پشتڕاست کردەوە، کە بە پێی دەستووری عێراق پێویستە وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە ھەماھەنگی و پێکەوە سیاسەتی نەوت دابڕێژن. ئەو بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر دوا و گوتی: "نەک وەک ئێستا بە تاکلایەنە نەوتی کەرکووک تاڵان بکرێت و بیفرۆشن و ئەنجومەنی پارێزگاش ئاگاداری وردەکاریی پرسی نەوت نەبێت."

 

دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر حکوومەتی عێراق تاکلایەنە دەستی بە فرۆشتنی نەوتی کەرکووک  و دەوروبەری کردووە و چەندین ڕێککەوتنیش بۆ ھەناردەی نەوتی کەرکووک ئیمزا کراون، دلشاد پیرۆت دەڵێ: "وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای بی پی بریتانی کردووە و ڕۆژانە بە سەدان تانکەر نەوتی کەرکووک بەرەو ئێران ھەناردە دەکرێت، بەداخەوە کەمییەکەی نەزانراوە تا ئێستا ڕۆژانە چەند ھەزار لیتر دەبرێت، بەڵام ڕێژەکە ئێکجار زۆرە و ھەر گرێبەستێکیش بکرێت لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە باتڵە."

 

پەیوەست بە ئەنجامی سکاڵاکەش دکتۆر عەلی بەلو گوتی: "کێشەکە لەوەدایە تا ئێستا دادگای فیدڕاڵی بێلایەن نییە لە یەکلاکردنەوەی پرسەکان و ناشزانم تا چەند دادگا لە بەرژەوەندی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیار دەدات، چونکە وەک گوتم دادگاش جێگەی پرسیارە لە عێراق."

 

بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان حکوومەتی عێراق ڕۆژانە بڕێکی زۆر نەوت لە کەرکووکەوە ھەناردەی دەرەوە دەکات و بەشێکی دیکەشی لە پاڵاوگەکانی ناوخۆ دەپاڵێوێت، بەڵام تا ئێستا ھیچ داتایەک لەبارەی فرۆشی نەوتی کەرکووکەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact