Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 17:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی قوتابیان و لاوان کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- نێچرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان  به‌ بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیی قوتابیانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتی:


هەڤاڵان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی "یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان"ی تێکۆشەر..
سڵاوی خەبات و تێکۆشان.
بە بۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی "یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان" گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆتان و یەکە یەکەی ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و لە ڕێگەی ڕێکخراوەکەشتانەوە ئەم یادە شکۆدارە لە سەرجەم لاوانی ئازیزی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوادارم ئەم بۆنەیە هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ زیاتر خەباتی ڕێکخراوەییتان لە پێناو خواستەکانی لاوانی کوردستاندا.
یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کە ئەو سەروەریەی پێبڕاوە پێشەنگی خەباتی ڕێکخراوەیی و مەدەنی بێت لە مێژووی خەباتی مەدەنیانەی کوردستاندا، خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە و هەمیشە مەڵبەندی  پێگەیاندنی چەندین کادری دڵسۆز و سەرکردە و تێکۆشەری دیار بووە کە ڕۆڵی گرنگیان لە بزاڤی ڕزگاریخوازیماندا بینیوە، جگە لەو شەهیدە نەمرانەی کە لە شۆڕش و ڕاپەڕینەکاندا بەخشیویەتە گەل و نیشتیمانەکەمان.
لاوان سامانێکی گرنگی نەتەوەیین و ئاییندەی هەر گەلێک پەیوەستە بە ئاستی هۆشیاری و هەستی بەرپرسیارێتی و توانا و بەهرەی توێژی لاوانیەوە. خەباتی مەدەنیانە و ڕێکخراوانەی لاوان هەمیشە بەشێکی سەرەکی بووە لە خەبات و بزاڤی گەلانی جیهان و خەباتی شه‌ ست و پێنج  ساڵه‌ی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانیش بەشێکی گرنگ و سەرەکی بزاڤی ڕزگاریخوازیمانە و ئەم ڕۆڵەی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان بەرز دەنرخێنین. بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانی و هەستی بەرپرسیارێتی لەنێو توێژی لاواندا ئەرکێکی گرنگی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتانە و قۆناغی ئێستای کوردستانیش ئەرک و کاری زیاترتان لێدەخوازێ، بە تایبەت لە ڕووی کارکردن بۆ پتەوکردنی هەستی ئینتیمای لاوان بۆ نیشتیمان و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و دروستکردنی کەسایەتیەکی دروست و بڕوابەخۆ لای لاوی کوردستانی وەک تاکێکی خاوەن ئیرادە و بیر و بەرهەم، وێڕای پەروەردەی دروستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بە جیهانبینی قوتابخانە و کولتوورە مرۆڤدۆستانەکەی پارتی و بارزانی. 
لەگەڵ هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان..
بەرز و شکۆدار بێت یادی دامەزراندنی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان..

نێچیرڤان بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨/٢/٢٠١٨

هه‌ فاڵان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی تێکۆشەر..
سڵاوی خەبات و تێکۆشان.
بە بۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی "یەکێتی قوتابیانی کوردستان" گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆتان و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و لە ڕێگەی ئێوەیشەوە ئەم یادە شکۆدارە لە تێکڕای قوتابیانی ئازیزی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوادارم ئەم بۆنەیە هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ زیاتر خەباتی ڕێکخراوەییتان لە پێناو خواست و ئامانجەکانی قوتابیاندا کە سامانێکی گرنگ و پڕ بەهای نەتەوەیی و نیشتیمانیمانن.
یەکێتی قوتابیانی کوردستان کە پێشەنگی خەباتی ڕێکخراوەیی و مەدەنیانەی کۆمەڵگای کوردستانە، خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە و قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندین سەرکردە و تێکۆشەری دیار بووە کە ڕۆڵی گرنگیان لە بزاڤی ڕزگاریخوازیماندا بینیوە.
یەکەم هەنگاوی پێشکەوتن و گەشەی هەر کۆمەڵگایەک لە دەرگای قوتابخانە و مەڵبەندەکانی زانست و پەروەردەوە دەستپێدەکەن، بزاڤی پێشکەوتن بەرەو ئاییندەیەکی گەش بە بەشداریی کارایانەی هەموو توانا حکومی و ناحکومیەکان دەخرێتە ڕێ، بۆیە خەباتی شارستانیانە و سەردەمیانەتان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجەکانی توێژی قوتابیان بەرز دەنرخێنین و بە ستایشەوە دەڕوانینە بەشداریکردنی چالاکانەتان لە داڕشتن و گەشەپێدانی سیستمی خوێندن و پەروەردە و پێشکەوتنی کایەی زانستیدا؛ قۆناغی هەستیاری ئێستاشمان ئەرکی زیاترتان لێدەخوازێ، بە تایبەت لە ڕووی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ئینتیمای نیشتیمانی و هەستی بەرپرسیارێتی لای قوتابی وەک تاکێکی کارا و سەرکەوتووی خاوەن بیر و بەرهەم.
هۆڵ و تاقیگەکانی خوێندن هەمیشە سەنگەری زانست و پێشکەوتنی نیشتیمانن و یەکێتی قوتابیانی کوردستانیش هەمیشە پێشمەرگە ئاسا چاوەڕێی ئەرکی گەورە و دڵسۆزانەی لێدەکرێت لە پێناو ئاییندەیەکی پرشنگدار و شکۆداردا بۆ گەل و نیشتیمانە ئازیزەکەمان.
هیوای بەردەوامیی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
بەرز و شکۆدار بێت یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان..



نێچیرڤان بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
  




دوایین هەواڵەکان

ڕێبوار کاکەیی: کارکردن لە بەنداوی بەستۆڕە بەردەوامە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 15:04:35

ھەولێر  _KDP.info_ بەڕێوەبەری ئاودێری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کارکردن لە بەنداوی بەستۆڕە بەردەوامە و دوای تەواوبوونی کاریگەری لەسەر دەڤەرەکە و شاری ھەولێر دەبێت، دەشڵێ: پڕۆژەی بەنداوی بەستۆڕە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی سنوورەکە لەبواری ئاو کە چەندین سوودی دەبێت.

 
وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact