Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 12:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

١٥ ماددەی دیکە لە پڕۆژەى پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمان گفتوگۆ کران
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا ١٥ ماددەی دیکە لە پڕۆژەی پەیڕەوی نێوخۆیی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەسەر کرا.

سەعات ١١ى پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠١٨/٢/١٣، پەرلەمانى كوردستان بەسەرۆكایەتیی د.جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سەرۆكی پەرلەمانى كوردستان و بێگەرد دڵشاد تاڵەبانی، سكرتێری پەرلەمان، دانیشتنی ژمارە (٩)ى ئاساییی خولی پاییزە، ساڵی پێنجەم لە خولی چوارەمى هەڵبژاردنى ئەنجام دا.

سەرەتا جێگرى سەرۆكی پەرلەمان، بەرنامەى كارى دانیشتنەكەى خوێندەوە كە لە چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یەكەم بریتی بوو لە گفتوگۆكردنی پڕۆژەیاسای بەركاركردنی یاسای هەمواری بیستەمی یاسای میلاكات، ژمارە ٢٠ى ساڵی ١٩٦٠ى هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان، بەپێی مادەكانی (٧٢،٧٤،٧٥)، لە پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ى ساڵی ١٩٩٢ى هەمواركراو، خاڵی دووەمیش بریتی بوو لە گفتوگۆكردنی پڕۆژەیاسای بەركاركردنی یاسای نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤ، ژمارە ٢٨ى ساڵی ٢٠١٢ى عێراق لە هەرێمی كوردستان، بەپێی مادەكانی (٧٢،٧٤،٧٥)، لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ى ساڵی ١٩٩٢ى هەمواركراو، خاڵی سێیەمیش بریتی بوو لە زیادكردن و دەستلەكاركێشانەوەى ئەو ئەندام پەرلەمانانەی خوارەوە لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان: (دەستلەكاركێشانەوەى ئەندامی پەرلەمان دلێر مستەفا حەسەن، لە لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید، زیادكردنی ئەندامی پەرلەمان ئارى عەبدوللەتیف مەولوود، بۆ سەر لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و هونەر، بەپێی مادەی (٤٤) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ى ساڵی ١٩٩٢ى هەمواركراو، خاڵی چوارەم و كۆتایى بەرنامەى كاریش بریتی بوو لە گفتوگۆكردنی پڕۆژەى پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، كە لەلایەن لیژنەی كاتى بۆ پێداچوونەوەى پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەكراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (٢٦)ى ساڵی ٢٠١٤ و بڕگەی (٨) لە ماددەى (پەنجاو شەشەم)ى یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ى ساڵی ١٩٩٢ى هەمواركراو و پاڵپشت بە ماددەى (٩٤)ى پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ى ساڵی ١٩٩٢ى هەمواركراو.

پاشان لەلایەن خاتوو بێگەرد تاڵەبانی، سكرتێری پەرلەمان، پوختەى كۆنووسی دانیشتنی پێشووی پەرلەمان خوێندرایەوە، هەروەها ناوى ئەو ئەندامانەى پەرلەمانیش خوێندرایەوە كە لەدانیشتنی پێشوو مۆڵەت بوون یاخود ئامادەی دانیشتنەكە نەبوون و ناوى ئەو ئەندامانەشی كە بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ مۆڵەتیان وەرگرتبوو خوێندرایەوە.
خاڵی یەكەم كە بریتی بوو لە گفتوگۆكردنی پڕۆژەیاسای بەركاركردنی یاسای هەمواری بیستەمی یاسای میلاكات، ژمارە ٢٠ى ساڵی ١٩٦٠ى هەمواركراو  و خاڵی دووەمیش گفتوگۆكردنی پڕۆژەیاسای بەركاركردنی یاسای نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤ، لەسەر پێشنیازی پەرلەمانتاران، سەرۆكایەتی پەرلەمان دواخستنی گفتوگۆكردنی هەردوو خاڵەكەی بۆ دانیشتنەكانی داهاتوو خستە دەنگدانەوەو دواخستنی هەردوو خاڵەكەش بەجیا بە زۆرینەی دەنگ پەسند كران.

خاڵی سێیەمیش كە تایبەتبوو بە زیادكردن و دەستلەكاركێشانەوەى ئەو ئەندام پەرلەمانانەی خوارەوە لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان: (دەستلەكاركێشانەوەى ئەندامی پەرلەمان  دلێر مستەفا حەسەن، لە لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید، زیادكردنی ئەندامی پەرلەمان ئارى عەبدوللەتیف مەولود، بۆ سەر لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و هونەر، بەپێی مادەی (٤٤) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (١)ى ساڵی ١٩٩٢ى هەمواركراو، خرانە دەنگدانەوەو پەسندكران.

خاڵی چوارەم و كۆتایى بەرنامەى كاریش بریتی بوو لە گفتوگۆكردنی پڕۆژەى پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، كە لەلایەن لیژنەی كاتى بۆ پێداچوونەوەى پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەكراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (٢٦)ى ساڵی ٢٠١٤ و بڕگەی (٨) لە ماددەى (پەنجاو شەشەم)ى یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

لەلایەن لیژنەی كاتییەوە بەشی شەشەمی پڕۆژەى پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كە تایبەتبوو بە سیستمی كاری پەرلەمانی لە ماددەكانی (٤٨) تا (٦٣)ی پرۆژەكە لەخۆ گرتووە بۆ پەرلەمانتاران خوێندرانەوەو دواتر سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەرگای گفتوگۆكردنی كردەوە و ماددە بەمادەی بەشەكە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە تێبینی و پێشنیازیان لەبارەوە خرانەروو. دوای تەواوكردنی گفتوگۆكانی بەشی شەشەمی پڕۆژەى پەیڕەوی ناوخۆ كە تایبەتبوو بە سیستمی كاری پەرلەمانی، سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆتایی بەدانیشتنەكە هێنا و دەنگدان لەسەر كۆی بەشەكەو ماددەكانی خرایە دانیشتنەكانی داهاتوو.




دوایین هەواڵەکان

عەبدولحسێن شەعبان: کێشەی ھەرێم لەگەڵ بەغدا لە سنووری دادگای فیدڕاڵی گەورەترە

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 12:04:32

ھەولێر-KDP.info- بیرمەندێکی ناسراوی عەرەب باس لەو گرفتە سیاسی و ئەمنیانە دەکات کە ڕووبەڕووی کوردستان کراوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کێشەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا زۆر لە سنووری دادگای فیدڕاڵ دوورتر و گەورەترە دەشڵێ، ناکرێ مووچە و بوودجەی ھەرێم بخەنە نێو ململانێ و کێشمەکێشی سیاسییەوە، چونکە ئەمە سەرپێچییە و یەکێتیی نیشتمانیی وڵات و ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە".

 
بەمنزیکانە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 12:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەچێتە بەغدا. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئێستا هەوڵی جیددی هەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت. 

 
مەسروور بارزانی: شەهیدانی کارەساتی بۆردوومانی قەڵادزێ هەمیشە لە یادمانن

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 11:04:17

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ "هەمیشە لە یادمانن".

 
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران چەند بابەتێک گفتوگۆ دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 10:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 24 ی نیسانی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و تێیدا چەند بابەتێک گفتوگۆ دەكرێت.

 
ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ھونەرمەند (جەمال ھیدایەت) دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 10:04:44

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ھونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا (جەمال ھیدایەت) دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact