سلێمانی-KDP.info- سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕاستگۆ نییه له‌گه‌ڵ قسه‌كانی خۆیدا له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانەوە، بۆیه ئێستا له ناو فه‌رمانبه‌راندا ناڕه‌زایه‌تی دژی عه‌بادی ڕووی له فراوانبوونه.
له كۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بە سەرۆکوەزیرانی عێراقی ڕاگه‌یاند: "په‌یامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیت ئاراسته ده‌كه‌ین، به‌رامبه‌ر به‌و به‌ڵێنانه‌ی به جووتیاران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانت دابوو له‌باره‌ی ناردنی شایسته داراییه‌كانیان، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانتان له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسە ڕۆژنامه‌نووسییه‌كانی هه‌موو سێشهممانێك تێپه‌ڕی نه‌كردووه."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ عه‌بادی: "جگه له برسیكردن و بێئومێدكردنی خه‌ڵكی كوردستان هیچی دیكه‌تان نه‌كرد و هه‌موو لایهنهكانت نیگه‌ران و بێ هیوا كرد، ئێستا ده‌نگی ناڕازی له ناو فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كوردستان به‌رامبه‌رتان له هه‌ڵكشانه."
ڕێكه‌وت زه‌كی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌مان پرس به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستووری عێراق ئاماده‌ی ئه‌وه بووه ڕێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكات له‌سه‌ر ده‌روازه گومرگییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه حكوومه‌تی عێراقه، پابه‌ندی ده‌ستوور و به‌ڵێنه‌كانی خۆی نابێت، خۆی ده‌دزێته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌ركیه‌تی جێبه‌جێ بكات."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی