Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 26 MAY 2018 11:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"ھەرێم شکستی بە ئابلۆقەی دیپلۆماسیی بەغدا ھێنا"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەغدا جگە لە ئابلۆقەی ئابووری و سیاسی  ویستی بە ئابلۆقەی دیپلۆماسیش سزای ھەرێمی کوردستان بدات، بەڵام وەک مامۆستایەکی زانکۆ ئاماژەی بۆ دەکات، ھەرێم شکستی بە پیلانەکەی بەغدا ھێنا.

دکتۆر خەلیل ئیسماعیل، مامۆستای زانکۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە گۆڕانکاری بەسەر ڕەوشی ھەرێمی کوردستاندا ھاتبوو، بەڵام خۆشبەختانە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان توانی سەرکەوێت بەسەر لایەنە سیاسی و دیپلۆماسییەکەدا. حکوومەتی عێراق ھەوڵێکی زۆری دا بەوەی ئابلۆقەی دیپلۆماسی و سیاسی بخاتە سەر ھەرێمی کوردستان و ڕێگە نەدات ئەو پێوەندییە گەرم و بەھێزەی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بمێنێت."

دوێنێ، جان ئێڤ لوردیان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی پێوەندیی نێوان ھەولێر و پاریس کۆ بوونەوە و پاڵپشتیی فەرەنسای بۆ ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە."

ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتی: "بەغدا پیلانی ئەوەی ھەبوو ڕێگە نەدرێت ھیچ بەرپرس و کاربەدەستێکی جیھان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، لەسەر ئاستی ئەمەریکا و ئەوروپا، عێراق کاری لەسەر ئەو پیلانە دەکرد، بەڵام بینیمان ماوەکانی ڕابردوو چەندین شاند و گەورەبەرپرسی جیھان سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد، کە دوا سەردان وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بوون."

دکتۆر خەلیل ئیسماعیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "حکوومەتی عێراق بەرنامەیەکی عەجیب و غەریبی بۆ دژایەتیی ھەرێمی کوردستان داڕشتبوو، بەڵام کە سەری نەگرت ئێستا بەغداش گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی ناتوانن ڕێگری لە ھەوڵە دیپلۆماسی و جیھانییەکانی ھەرێمی کوردستان بکەن."

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ گرینگ ده‌زانێت

SATURDAY, 26 MAY 2018 10:05:40

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی داهاتوو نزیكه‌ی 300ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ ترخان كردووه‌ وه‌كو به‌رده‌وامیدان به‌ هاوكارییه‌كان، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش به‌ گرینگی ده‌زانێت و ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامن له‌ هاوكاریكردن و مه‌شق و راهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌.

 
پارتی له‌ ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا: با به‌ یه‌ك ده‌نگ بڕیاری چاره‌نووسساز له‌سه‌ر ئاینده‌ی گه‌لی كورد بده‌ین

SATURDAY, 26 MAY 2018 09:05:17

هه‌ولێر-KDP.info-   به‌بۆنه‌ی (42)ه‌مین ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز، پارتی ڕایده‌گه‌یێنێ، كه‌ له‌و قۆناغه‌ گرینگ و مێژووییه‌ی ئه‌مڕۆدا، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مووانه‌، زه‌مینه‌ساز بن بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ مێژوویی و چاره‌نوسسازه‌كانی قۆناغه‌كه‌ و، به‌ پێویستی ده‌زانێ ''له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ خۆمان رێك خه‌ینه‌وه‌ و كه‌موكورتییه‌كانمان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ببه‌ین.'' له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌یدا به‌و بۆنه‌وه‌ هاوكات داوا ده‌كات، هه‌موو هاوكار بن بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئابوری و به‌هێزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ و بودجه‌ و، به‌ یه‌ك ده‌نگ بڕیاری چاره‌نووسساز له‌سه‌ر ئاینده‌ی گه‌لی كورد بده‌ن.

 
ئیدارەیا شنگالێ پەیامەکا نەڕازیبوونێ ئاراستەی بەغدا و واشنتن و هەولێر و نەتەوەیێن یەکبووی دکەن

FRIDAY, 25 MAY 2018 00:05:53

شنگال-KDP.info-  پشتی نەهژمارتنا دەنگێن ئاوارەیێن شنگالێ و ئەڤێ یەکێ ژی کارڤەدانێن مەزن ل پەی خوە هشتن، و بوویە ئەگەرێ وێ یەکێ کو ئیدارەیا شنگالێ پەیامەکا نەڕازیبوونێ ئاراستەی بەغدا و واشنتن و هەولێر و نەتەوەیێین یەکبوویی بکەن.

 
"کورد مەرجی هاوبەشی و شەراکەت و هاوسەنگیی لە عێراق دەوێ"

THURSDAY, 24 MAY 2018 18:05:08

هەولێر-KDP.info- عێراقی فیدراڵ لەبەردەم تێستێکی گەورەدایە، کە ئایا کابینەی داهاتوو دەتوانێ پرەنسیپەکانی فیدڕاڵی بپارێزێ؟ ئێستا کورد مەرجەکانی خۆی لەسەر سێ بنەمای سەرەکی گەیاندوون کە ئەوانیش هاوبەشی و شەراکەت و هاوسەنگییە لە عێراقدا، چاودێرانی سیاسی دەڵێن، ئەگەر بەغدا ئەم جارە ئەم سێ بنەمایەی کوردی پێشێل کرد، ئیدی هاوسەنگیی عێراق تێک دەچێ و دەستی کورد دەکرێتەوە.

 
کاتى پێدانى چەکى پارەى گرووپى دووەمى دەرچوانى تواناسازى دیاری کرا

THURSDAY, 24 MAY 2018 18:05:06

هەولێر-KDP.info- دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری دا بە خەرجکردنى بڕى (652858) شەشسەد و پەنجا و دوو هەزار و هەشتسەد و پەنجا و هەشت دۆلارى ئەمریکى، وەک لیستى (2)ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گرووپى دووەمى دەرچوانى تواناسازى، کە (5٤) دەرچووى تواناسازى لێى سوودمەند دەبن، ئێستا وەزارەتى خوێندنى باڵا کاتى دابەشکردنى چەکەکان دیاری دەکات.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP