هەولێر-KDP.info- تۆپخانەكانی توركیا، ناوەندی شاری عەفرین تۆپباران دەكەن و، بە هۆیەوە ھاووڵاتییەكی سڤیل شەھید بوو ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی كوردستان24، كەمێك پێش ئێستا سێ گولـلە ھاوەن لە نزیك نەخۆشخانەی عەفرین كەوتنە خوارەوە، بە هۆیەوە ھاووڵاتیەكی سڤیل بە ناوی رەدوان محەممەد تەمەن 35 ساڵە، شەھید بوو چەندین ھاووڵاتی دیكەش بریندار بوون.
لە 20/1/2018، هێرشى توركیا بۆ سه‌ر عەفرین، له ژێر ناوى "ئۆپەراسیۆنى چڵه‌زه‌یتون" و به بۆردوومانكردنی شاره‌كه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه به فەرمی ده‌ستیپێكرد.
ئۆپەراسیۆنه‌كه وێڕاى به‌شداریى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركیا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به یاوه‌ریى ده‌یان هه‌زار له چه‌كداره میلیشیاییه‌كانى "سوپاى سووریاى ئازاد" به‌ڕێوه ده‌چێت.