Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 19 AUG 2018 06:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پارتی، سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر نه‌جمه‌دین یووسفی دەکات
| KDP.info


 

 

هەولێر-KDP.info-  مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە كه‌سایه‌تیی تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر (نه‌جمه‌دین یووسفی) دەکات و ڕایدەگەیەنێ کە، كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و وه‌فادار بووە به‌رامبه‌ر رێبازی بارزانیی نه‌مر و كاروانی شۆڕش و خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، له‌ چه‌ند ساڵی رابردوویشدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌ش به‌ چه‌ندین خانه‌واده‌ی سەربەرزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ بریندار و په‌ككه‌وته‌كانی شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كردووه‌. به‌داخه‌وه‌ له‌ده‌ستدانی زیانێكی گه‌وره ‌بوو.

دەقی پەیامەکە:

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی كه‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ر و هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر(نه‌جمه‌دین یووسفی)
  
به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دواییی كه‌سایه‌تیی تێكۆشه‌ر و ناودار و كادیر و سه‌ركرده‌ی دڵسۆزی رێبازی پارتی و بارزانی (نه‌جمه‌دین یووسفی)مان پێگه‌یشت، به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و تێكڕای كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو و هه‌ڤاڵانی پارتیمان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین و ئومێده‌وارین خوای گه‌وره‌ سه‌بر و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌ و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ.

  نه‌جمه‌دین یووسفی له ‌ساڵی 1957 له‌ شاری به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌ پارتیمانه‌وه‌ ده‌كات و، دواتر له‌ سەرەتاکانی هەڵگیرسانی شۆڕی مەزنی ئەیلوول ده‌چێته‌ ناو ریزه‌كانی شۆڕش وه‌كو پێشمه‌رگه‌ و کادیرێکی بوێر، له‌به‌ر لێهاتوویی ده‌كرێته‌ ئه‌ندامی ناوچه‌ و دواتر له‌ ساڵی 1963 به‌رپرسیاره‌تیی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی پێده‌سپێردرێت و، پاشانیش ده‌بێته‌ كارگێڕی لقی یه‌كی پارتیمان.

هه‌ڤاڵی خوالێخۆشبوو له‌ ساڵی 1979 وه‌كو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیمان ده‌ستنیشان ده‌كرێت و  به‌رپرسیارەتیی  لقی یه‌ك وەردەگرێت. جیا لەوە له‌ ساڵانی هه‌شتاكان چه‌ندین ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی له‌ ده‌ڤه‌ره‌كانی خرێنه‌ و لۆلان و شنۆ و دۆڵی بالیسان و سنووری لقی دووی پارتیمان، به‌وپه‌ڕی لێهاتوویی و دڵسۆزییه‌وه‌ راده‌په‌ڕێنێت.

خوالێخۆشبوو، كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و وه‌فادار بوو به‌رامبه‌ر رێبازی بارزانیی نه‌مر و كاروانی شۆڕش و خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، له‌و پێناوه‌شدا له‌ خزمه‌ت و تێكۆشان به‌رده‌وام بوو، له‌ چه‌ند ساڵی رابردوویشدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌ش به‌ چه‌ندین خانه‌واده‌ی سەربەرزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ بریندار و په‌ككه‌وته‌كانی شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كردووه‌. به‌داخه‌وه‌ له‌ده‌ستدانی زیانێكی گه‌وره ‌بوو.

جارێكی دیكه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و ئێوه‌ و تەواوی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵی كۆچكردومان ده‌كه‌ین و، داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

انالله وانا الیه‌ راجعون

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




دوایین هەواڵەکان

"پەکەکە ٣٠٠ کەسی ئێزدیی ڕفاندووە"

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 17:08:39

شنگال-KDP.info-  پەکەکە تۆمەتبارە بە ڕفاندنی منداڵانی کوردی ئێزدی و بە پێی زانیارییەکان ٣٠٠ منداڵی ئێزدی لە لایەن پەکەکەوە ڕفێندراون و بەشێک لەوانە بۆ قەندیل براون و مەشق و ڕاھێنانیان پێ دەکرێت.

 
"کێشەی ئاو لە بەحرکە و دەوروبەری ھەولێر چارە دەکرێت"

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 17:08:47

بەحرکە-KDP.info-لە وەرزی ھاویندا کێشەی کەمئاوی بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری ھەولێر، بەتایبەتی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر دەگرێتەوە و وەک بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە ڕوونی کردەوە، جگە لە لێدانی ژمارەیەک بیر، پڕۆژەی ئیفراز چوار دەست پێ دەکات و کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی دێت لە بەحرکە و دەوروبەری ھەولێر.

 
چاودێران: "حەشد بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێ..لە ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان دەکشێنەوە"

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 17:08:17

هەولێر-KDP.info- گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە وای کرد ھێزەکانی حەشدی شەعبی خۆیان لە ھەندێ ناوچەی عێراق بەرەو ناوچەکانی شیعە مەزھەبەکان بپێچنەوە و چاودێرانیش ئاشکرای دەکەن، بە ھۆی گۆڕانکارییەکان و کۆدەنگیی لایەنی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی، حەشدی شەعبی بەرەو پووکانەوە و ھەڵوەشاندنەوە دەچێت و لە چەند مانگی داھاتووشدا سەرچاوە ماددیەکانی وشک دەبن.

 
حەیدەر شەشۆ: شنگال بووەتە کێشەیەکی نێودەوڵەتی

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 16:08:39

شنگال-KDP.info- فەرماندەی گشتیی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شنگال ڕایگەیاند، کێشەی شنگال بووەتە کێشەیەکی نێودەوڵەتی و لەدەست عێراق دەرچووە و تا ئێستا کەس نازانێت چارەنووسی شنگال چی بەسەر دێت.

 
حەمید ئەفەندی: پەکەکە لە شنگال چەکی بەدەستە و عیراقیش بێدەنگە

SATURDAY, 18 AUGUST 2018 15:08:26

هەولێر-KDP.info- حەمید ئەفەندی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە باشیك، ڕایدەگەیەنێت، حكوومەتی عێراق بە هۆی هەبوونی پەكەكەوە لە شنگال تووشی گرفت هاتووە و باوەڕی وایە دەبێ دەڤەرەكە چۆڵ بكەن. دەشڵێت: "نائارامیی ناوچەكە، لە بەرژەوەندیی كەسدا نییە".

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP