دهۆک-KDP.info- شاندێکی پەرلەمانی کوردستان کە لە پێنچ پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان پێک هاتووه، گەیشتنە عەفرین و هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرینیش، چوونی شاندەکە بۆ عەفرین بە هەنگاوێکی مێژوویی ناو برد.
هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین هیڤی مستەفا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''هاتنی ئەو شاندە بۆ کانتۆنی عەفرین لەم کاتە نەخۆشەدا، هەنگاوێکی پیرۆزە و پشتگرییەکی مەعنەوییە بۆ ئێمە، چونکە ئێستا ئێمەش بە هەموو شێوەیەک تێکۆشانی خۆمان دەکەین و ئەوەش دەبێتە پشتگیرییەک، کە زیاتر پارێزگاری لە شارەکەمان بکەین."
ئەو دەڵێت: "کورد وایە، لە هەر جێگایەک بن هەست بە ئازارەکانی یەکتری دەکەن. ئێمەش لێرەوە سڵاو بۆ تەواوی گەلی کورد لە باشوور دەنێرین بۆ ئەو پشتگیرییەی کە لە ئێمەی دەکەن.''
لە ٢٠-١-٢٠١٨ هێزەکانی تورکیا لەسەر سنوورەوە تۆپبارانی شاری عەفرین دەکەن و دەیانەوێ بچنە نێو شار، کەچی تا ئێستا بهرگریێكی سهخت لەو شارە ههیه. به هۆی ههوڵی داگیركاریی سوپای توركیا و هێزه چهكدارهكانی سووریا كه لهژێر فهرنانی توهكیادان، سهدان کوژراو و بریندار لە هەردوولا هەنە و، زیاتر لە ٤٠٠ هاووڵاتی سڤیلیش بوونەتە قوربانی.
هاوکات عەلی هاڵۆ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامانی شاندی پەرلەمان بۆ عەفرین بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''بۆ پشتگیریی شاری عەفرین چووین و دهواودەرمانیشمان لەگەڵ خۆمان بردووە. لە ئێستایشدا خەریکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکین لەسەر شاری عەفرین، بۆ ئەوەی گفتوکۆ لەسەر ئەو ڕاپۆرتە بکەین و ئەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە."
لە ١٠ی ئەم مانگەدا شاندی پەرلەمانی کوردستان سەردانی شاری عەفرینیان کرد، شاندەکەی پەرلەمانی كوردستان پێكهاتبوو لە عەلی هالۆ، عەباس فەتاح، شێركۆ حەمەئەمین، ئەبوكاروان و سوهراب میكایل، بە نوێنەرایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان بەرێ كەوتن.
کــاروان باعەدری