هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت، ڕۆژى سێشەممە بەروارى ١٣/٢/٢٠١٨، مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:
- سەرۆكایەتى هەرێم - سەرۆكایەتى پەرلەمان - سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران - ئەنجومەنى دادوەرى
سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.
شێخانKDP.info- میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.
تورکیا _KDP.info_ موستەفا ئۆزجەلیک، سیاسەتڤان و شارەزای سیاسەتی تورکیا دەڵێت: تورکیا دەیەوێ لە زۆر ڕووەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان باشتر بکات.
دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای دھۆک دەڵێت: ژمارەیەک بەنداو بەھۆی لافاوی مانگی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتووە، بڕیارە ھەموو ئەو بەنداوانەی زیانیان پێگەیشتووە نوژەن بکرێنەوە.
هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ھەولێر-KDP.info- رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا بەسەردانێکی فەرمیی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە ھەولێر.
تورکیا-KDP.info- سینان چفتیۆرەک، ئەندامی دەم پارتی دەڵێت، سی ساڵە لە ناوچەکە لە نێوان چەندین وڵاتاندا شەڕوپێکدادان ھەیە و ھەندێک جار شەڕ دەچێتە وڵاتانی دیکەشەوە و ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ھەموو ناوچەکە ھەیە، کوردستانیش بەشێکە لەو گەمە ھەرێمیە کە ناوچەکە تێیکەوتووە و بەشێکی وڵاتان دەیانەوێت لە پرسی کوردستان بدەن، چونکە لە ژێر ھەر بەردێکی ناوچەکە پرسی کورد ھەیە و دەبێت بە ئاگا و ژیرانەوە مامەڵە لەگەڵ پرسەکە بکەن.
ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دەڵێت، سەدا 90ـی ئەو حزبانەی ناویان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە پێیانوایە بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت. ئاماژە بەوەش دەدات، "چارەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی سەرەتایەکە بۆ چارەکردنی کێشەکانی دیکەش".