Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 03:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ستراتیژی نوێی حکوومەتی کوردستان سەرکەوتووە، نێچیرڤان بارزانی باڵانسەکەی هێنایەوە؟
| KDP.info


سه‌رۆ قادر

هۆکارێکی دیکە، ستراتیژی نوێی حکومەتی کوردستان بوو کە لە رووی چارەنووسەوە لە تەنگانەدا بوو، دەبێ ئەوە بڵێین کە لە شکاندا بووین و دەرەنجامەکانیشی دەزانین، داڕمانی ئابووری هەیە، تەنگ و چەڵەمەیەکی یەکجار زۆر هەیە، کەموکوڕی ناوخۆیی، ئەوەندە کەموکوڕی هەیە کە قسوری نییە، لە گەندەڵییەوە تا دوو ئیدارەیی و پەیوەندی نابەرپرسانەی حزبەکان بە وڵاتانی دەورووبەر، هەموو ئەمانە هەبوون. لە ناوخۆ و دەرەوەدا چاوەڕوانی ئەوە بوون لێکترازێنێکی سەختی سیاسی روو بدات و حکوومەت بکەوێت. ئینجا بیانگەی دووەم بەدەست عێراق بکەوێ، ئەویش ئەوەیە کورد نەک هەر بە ریفراندۆم هەڵەیەکی کوشندەی کرد بەڵکو خۆشی پێ بەڕێوەناچێ، بۆیە دەبێ یارمەتیی زیاتری حکوومەتی عێراق بدرێ تا کوردستان بگرێتەوە و ئاسایش و ئارامی لە شارەکانی کوردستان دروست بکاتەوە. ئەوە ناوەرۆکی قسەکانی عەبادی بوو کە ڕۆژانە دەمانبیست.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی توانی لە نزیک سێ مانگدا ڕێبەریی تەنگوچەڵەمەکانی کوردستان بکات، لە عەسکەری، سیاسی، ئابووری، لەگەڵ دنیا و عێراق بکەوێتە گفتوگۆ، تا لە ئەنجامدا رای نێودەوڵەتی بۆ کوردستان بگەڕێتەوە. ئەو باڵانسەی کە رووخاندبوویان ئێستا جارێکی دیکە وا خەریکە دروست دەبێتەوە، هەروەها حکوومەتی عێراق بیانوو و رێگەی پەلاماردانی عەسکەری لێ گیرا. لە راستیدا ئەمە بۆ سیاسەتی زۆر باشی ڕێبەریکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای تەنگوچەڵەمەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، دەگەڕێتەوە، هەروەها بۆ لێزانیی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دەگەڕێتەوە.
ئێستا دەتوانین بڵێین بەڵانس بۆ کوردستان گەڕایەوە، دنیا سیاسەتی خۆی ڕاست کردەوە، ئەو سیاسەتەی کەوا لە دوای ریفراندۆم جۆرێک لە بێدەنگی و پچڕان لەگەڵ کوردستان دەستی پێکردبوو. بارزانی لەکاتی بانگەشەی ریفراندۆمدا دەیگوت ماوەیەکمان دەوێ پێویستە بەرگەی بگرین تا دنیا دەگەڕێتەوە. لە راستیدا گەر خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر نەکرابا ئێستا بەرەکانی کوردستان لە پردێ نەدەبوو، بەڵکو لەودیو کەرکووک لە دووز و لە خانەقین دەبوو، لە شنگال دەبوو، بارودۆخیش هەر وەکو ئێستا دەبوو، بەڵام بە یەک جیاوازی، لە جیاتی ئەوەی کوردستانێکی نیوەداگیرکراو و لە رووی عەسکەرییەوە هەندێک تێکشکاو، ئەوا کوردستانێکی یەکگرتوو و لە رووی عەسکەرییشەوە بێ قسورمان دەبوو.
ئێستا ئێمە دەبێ گومان لەم هۆکارانە نەکەین، یەک: سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مامەڵەکردن لەگەڵ حکوومەتی عێڕاق واقیعبینانەیە، چونکە سیاسەتی پاراستنی کوردستانە دوای ١٦ ئۆکتۆبەر. لە مێژوودا ئەو میللەتانەی تووشی شکانی عەسکەری و داڕمانی سیاسی بوونە، ئەو سەرکردە سیاسیانە توانیویانە رزگاری بکەن و بیگەیەننە کەناری ئارام کە دەتوانن حکوومەتی یان دەوڵەت بپارێزن و ئیدارەی تەنگوچەڵەمە بکەن، تا بارودۆخ خەراپتر نەبێت و سەرەنجام هێمنی بگەڕێتەوە وڵات. هەندێک دەوڵەت لە مێژوودا هەبوونە کە پەیمانی گەورەی تەنازولیشیان واژۆ کردووە. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو، تەماشای خۆبەدەستەوەدانی ژاپۆن بکەن، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن دەبینن چۆن پەیمانی خۆبەدەستەوەدانی ژاپۆن ئیمزا دەکات، بەڵام ژاپۆن مایەوە. لە ڕووسیا کاتێک کە شۆڕشی ئۆکتۆبەر سەرکەوت شەڕی جیهایی یەکەم لە کۆتاییدا بوو، دەوڵەتی کۆمۆنیستی تازە لەدایکبوو، لەژێر هێرش و لێدانی یەک لە دوای یەک و شکاندا بوو، پەیمانی برێست - لیتۆفسکی لەگەڵ ئەڵمانیا واژۆی کرد. لینین کە بە شۆڕشگێڕی بەناووبانگی سەدەی بیستەم دادەندرێ، پاڵپشتی ئەو پەیمانە تەنازولکارە بوو، بەڵگەشی ئەوەبوو کە دەبێ سۆڤیێت بمێنێ بۆ ئەوەی ئامانجەکانی بهێنێتە دی. ئەم نموونانە وەک پشتیوانی بۆ حکوومەتی کوردستان باسیان دەکەم.
حکوومەتی عێراق پێش ریفراندۆم زۆر بە هێمنی دەنگوباسی ریفراندۆمیان وەردەگرت، جار جار دەیانگوت مافی کوردانە. لە راستیدا بۆچوونێک هەبوو لە کوردستان کە دەبێ ئێستا تەعدیلی بکەین، کە دەگوترا سەرکردەکانی ئێستای عێراق سەرباری شۆڤێنیبوونیان گەیشتوونە قەناعەتێک کەوا ئەم عێراقە ئاوها بەڕێوەناچێ وەک چۆن ئێمە گەیشتوینەتە هەمان قەناعەت. لەوانەیە وەک سودان یان بالکان بکەونە گفتوگۆ و سەرەنجام عێراق بگاتە ئەو دابەشبوونە برایانەی کە ئێمە دەمانەوێ. لە واقیعدا وا دەرچوو هەر بەم سادەییە نییە، بەڵکو بەشێک لە پیلانی ئێران و عێراق بووە، هانی کوردستان دەدەن بە زوویی وەک ئەوان پێیان وابوو تەڵەیەک هەیە و خۆمانی دەخەینە ناوی. ئەوەی کە ئێستا هەندێک سیاسەتمەدار و دەزگای راگەیاندن لە سلێمانی تا ئێستایش زۆر دەیڵێنەوە؛ گوایە ریفراندۆم تەڵەیەک بووە. هەر بۆیەش دوای ٢٥ ئەیلوول سەرکردەکانی عێراق نەک ئیرادەی میللەتی کوردی قبووڵ نەکرد، بەڵکو سیاسی و عەسکەرییەکانیان هاتنە مەیدان و دەمانبینین کە بە چ مەزهەبگەرایی و شۆڤێنیەتێکەوە گەر رێگەیان درابا کوردستانیان بە مەرەدی مووسڵ دەبرد، خەیاڵیان وابوو شتێک بە ناوی کوردستانی ئاوەدان نەهێڵن. ئەمە عێراقی نوێیە، پێویستە ئەو قەناعەتە لای خۆمان بچەسپێنین کە ئەوان سەربەخۆییی کوردستانیان ناوێ، تەنیا ئەگەر بارودۆخی نێودەوڵەتی و گوشارێکی نێوخۆیی ناچاریان بکات سەرەنجام دێنە سەر مێزی گفتوگۆ. ئەم سێ مانگی دوایی لە سیاسەتی حکوومەتی کوردستان، نیشانی دا دەکرێ عێراق بهێندرێتە سەر مێزی گفتوگۆ، هەڵبەت بە گوشاری دنیا. لە هەمان کاتدا نابێ لەبیرمان بچێ کە تا عێراق مابێ تەنگوچەڵەمە دەمێنێ، عێراق بۆخۆی دەوڵەتێکی قەیرانزایە، واتە دەوڵەتێکە قەت دروست نەبووە و قەتیش دروست نابێ و لە بنیادی ئەم دەوڵەتەدا هەمیشە تەنگوچەڵەمەی گەورە چاوەڕوان دەکرێت. ئەگەر لە مێژووی عێراقدا سەرکوتی شیعە هەبووە، ئەنفال و سوتاندنی کوردستان هەبووە، کۆڕەو هەبووە، شەڕی ئێران عێراق و گیرانی کوێت و ساڵی ٢٠٠٣ی رووخانی دەوڵەتی عێراق هەبووە، ئینجا هەر قەیرانەکانی کۆتایی نەهات. ئەوا شەڕی مەزهەبی بەردەوامەکە ئێستا لەگەڵی دەژیین، تەجرەبەی داعش هەیە. بۆیە پێویستە دڵنیا بین کە بنیادی عێراق تەنگوچەڵەمە و دیاردەی خەتەرناکی لەگەڵ دێت. ئەمە بڕوایەکە زۆر جار سەرۆک بارزانی دووبارەی دەکاتەوە، ئەمە لە ئەنجامی ناسینی عێراقەوە دەگوترێ.
ماویەتی...




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact