هه‌ولێر-KDP.info- به بۆنه‌ی كۆچی دواییی دایكی سەفین دزەییه‌وه، له پایامێكدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوخه‌میی خۆی راده‌گه‌یێنێ، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
برای بەڕێزم کاک سەفین دزەیی
بە داخ و په‌ژاره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (نەجیبە ئاغا ئەحمەد باییز دزەیی) دایکی بەڕێزتانمان بیست، به‌م بۆنە خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى بەڕێزتان و كه‌سوكارو بنه‌ماڵەتێکۆشەرەکەتان ده‌کەین و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌تانین .
خوالێخۆشبوو خاتوو نەجیبە لە قۆناغە سەختەکانی تێکۆشان و خەباتی گەلەکەمان بەشداری کارای هەبووە شان بەشانی کاک محسن دزەیی باوکی بەڕێزتان، ئەمەش مایەی شانازییە.
لەپەروه‌ردگاری مه‌زنمان داوایە گیانی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی بەرین شادبكات، سه‌بوری و دڵنەواییش به ئێوە و خانه‌واده‌و خزمان ودۆستانی كۆچکردوو ببه‌خشێت، ئومێدەوارین ئه‌مه دواناخۆشیتان بێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
براتان
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
8 ی شوباتی ٢٠١٨