*رەیچڵ ئەڤرەهام
دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، زۆرینه‌ی وڵاته‌كان ڕێزی مافی خه‌ڵكی كوردستانیان نه‌گرت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مریكاییەکان ده‌یانگوت، كاتێكی باش نییه بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، توركیا و عێراق و سووریا ترسی له‌ده‌ستدانی سنووره‌كانیان هه‌بوو به هۆی مافی چاره‌ی خۆنووسینی كورده‌وه.
ئیران و عێراق ته‌نانه‌ت ئاماده‌ی به‌رپاكردنی شه‌ڕ بوون بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن كه ده‌وڵه‌تێكی نوێ به ناوی كوردستان دانامه‌زرێت، سوپای پاسدارانی ئیران له‌گه‌ڵ هێزه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم قه‌ده‌غه كرا، كوردستان ڕووبه‌ڕووی گه‌مارۆ و گۆشه‌گیریی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وەیشی كه كوردستان له‌سه‌ر ده‌ریا نییه، گه‌مارۆكان كوشنده بوون.
سه‌رۆك مەسعوود بارزانی زۆر هه‌وڵی دا بارودۆخه‌كه ئارام بكاته‌وه و له ئه‌مەریكا و توركیا وله دنیا بگه‌یه‌نێت كه ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بیته هۆی سه‌قامگیری و ئاشتی بۆ ناوچه‌كه و ته‌نیا بۆ باشووری كوردستانه، نه‌ك هییچ سنووریكی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بێسوود بوو.
دوژمنه كۆنه‌كان باوەڕیان نه‌هات كه له هه‌ڵوێسته‌كانیان په‌شیمان ببنه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش هاوكاریی هاوپه‌یمانه كورده‌كانی نه‌كرد، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه كورده‌كان گوێیان بۆ ئه‌مریكا نه‌گرتووه، كاتیك گوتوویانه ڕیفراندۆم دوا بخه‌ن تا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی عه‌بادی و دواتریش ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك مەسعوود بارزانی كۆتایی هات، له‌ناو ئه‌و كاره‌ساتانه‌دا، قاره‌مانیك ده‌ركه‌وت و بووه فریادڕه‌سی ئه‌و ڕۆژانه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، به وزه و لیاقه‌تی گه‌نجانه‌ی خۆی پشتگیریی ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌بوو كه شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری ده‌ست پێ بكات بۆ سه‌ربه‌خۆیی، له‌و كاته‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له ژێر هێرشی زیاتر له 68 گرووپی جیاوازی میلیشیای شیعه‌دا بوو، دراوسێكانی كوردستان ده‌ستیان به‌و هێرشه توندانه كرد، چونكه نه‌یانده‌ویست هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ كورد هه‌بێت، كه سه‌ربه‌خۆ بیت.
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له هه‌موو كاتێك زیاتر ئاماده بوو، شه‌ڕی پاراستنی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی بكات، كه خه‌ونی نه‌ته‌وه‌ییان بووه و دژایه‌تی كراوه له لایه‌ن وڵاتانی كۆڵۆنیالی و سنوورداڕێژه‌رەوە. ئه‌وانه‌ی سنووره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستیان كێشایه‌وه بیریان له‌وه نه‌كردووەته‌وه كێ له‌و ناوچانه ده‌ژی، كورد و شیعه و سوننه له ناو وڵاتێكی شكستخواردوودا گیرۆده بوون، كه ناوی عێراقه.
كورده‌كان زۆر خواستیانه كه له‌و وڵاته شكستخواردووه جیا ببنه‌وه و وڵاتی خۆیان دامه‌زرینن، چونكه پیێان وایه ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنیان باشتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان وڵاتی پیكه‌وه‌ژیان و دیموكراسیی زیاتر و مرۆڤایه‌تی ده‌بێت له وڵاتێكی تایه‌فیی دیكتاتۆریدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دادپه‌روه‌ی له به‌ره‌ی نێچیرڤان بارزانی بوو، به‌ڵام زیاتر لە %50ی خاكه‌كه‌ی داگیر كرا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورده‌كان شه‌ڕی زۆریان بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه له داعش و گرووپه چه‌كداره‌كانی تر كردبوو، کەچی نێچیرڤان بارزانی ئاشتیی هه‌ڵبژارد و ڕایگه‌یاند هیچ شتیكی پۆزەتیڤ له شه‌ڕدا به‌ده‌ست نایه‌ت.
به‌رێز بارزانی بینی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی گرفتاری زۆر ناخۆشی بوونه‌ته‌وه به له‌ده‌ستدانی كه‌ركووك و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كاره‌ساتی مرۆیی بخولقێت ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕ بكات، چونكه كورده‌كان له‌ژێر ده‌ستی سه‌ددام حسینیش تراژیدیای زۆریان به‌سه‌ر هاتبوو، بۆیه ته‌حه‌موولی له‌ده‌ستدانی ئۆتۆنۆمییه‌كه‌شیان نه‌ده‌كرد، بۆیه نێچیرڤان بارزانی ده‌ستی كرد به ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی و ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر عه‌بادی ده‌ستووری جێبه‌جێ كردبا، ئه‌وا ئیمه هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆییمان پێویست نه‌ده‌بوو.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی هه‌ڵپه‌سارد و ده‌ستی كرد به كۆبوونه‌وه و دیداری سه‌ركرده‌كانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر عه‌بادی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكات، ده‌ره‌نجامه‌كەیشی پشتگیرییه‌كی ته‌واو بوو، له كاتیكدا پشگیریی زۆر كه‌م و سنووردار بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌بوو، نیچیرڤان بارزانی پشگیرییه‌كی یه‌كجار زۆری نیوده‌ڵه‌تی به‌ده‌ست هێنا بۆ ئه‌وه‌ی عه‌بادی ناچار بكه‌ن به ڕێكوپێكی ده‌ستوور جێبه‌جی بكات، ئه‌مریكا و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و وڵاتانی زلهێزی تر ڕایانگه‌یاند، عه‌بادی ده‌ستووری پیشێل كردووه و جێگه‌ی قبووڵ نییه.
عه‌بادی نه‌یده‌ویست له‌سه‌ر هیچ شتێك سازش بكات كه په‌یوه‌ندیی به مافی كورده‌وه هه‌یه، به‌ڵام ناچار كرا دوای ئه‌وه‌ی كورده‌كان پابه‌ندیی خۆیان بۆ دیالۆگ و گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی پێشان دا، بۆ چاره‌ی قه‌یرانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق.
شته‌كان به هێواشی و قۆناغ به قۆناغ به‌ره‌وپێشه‌وه چوون، ئەوەش له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه عه‌بادی ده‌یویست، به‌ڵكو ئه‌وه دیپلۆماسیه‌تی نێچیرڤان بارزانی بوو ناچاری كرد بێته ژیر باری واقیعه نوێیه‌كەوە.
دۆسیه‌ی كوردستان ده‌ستی كردووه به گه‌شه بێ ئه‌وه‌ی خوێن بڕژێت، سوپاس بۆ دیپلۆماسیه‌ت و ژیریی نیچیرڤان بارزانی، كه ده‌زانێت كه‌ی ڕێ له شەڕ بگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه شیاوی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه بۆ ڕێگرتن له شەڕێكی خوێناوی، كه ده‌بووه هۆكاری كاره‌ساتی مرۆیی له عێراقدا.
*لێکۆڵەر لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی رۆژهەڵاتی نزیک و خاوەنی پەرتووکی ژن و جیهاد.