Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 24 FEB 2018 11:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

به‌غدای خاتوو حه‌لیمه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر عاداتی قه‌دیمه‌
| KDP.info


د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود

له‌ دوای داگیركردنی كه‌ركووك له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر، حكوومه‌تی عێراق له‌ بارودۆخێكدا ده‌ژیێت، له‌ رۆژانی به‌ر له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان زۆر شپرزه‌تر له‌ جاران  دێته‌ به‌رچاوان، به‌ جۆرێ هیچ كه‌سێك ئیره‌ییی به‌ شوێن و پێگه‌ی ئێستای ئه‌و سیاسه‌ته‌ ناجێگیره‌ بێ پڕه‌نسیپه‌ی نابات.
له‌كاتێدا حكوومه‌تی عێراق چه‌ند مانگێكی ماوه‌ڤبۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری، كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌ره‌هه‌ستیار، به‌ مه‌به‌ست و بێمه‌به‌ست له‌سه‌ر شانی  كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌، بوونه‌ته‌ بۆمبی چێنراو، بۆ ئان و ساتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌دان.
هه‌ندێ له‌و پرسانه‌، له‌وانه‌یه‌ كات فریایان بكه‌وێت، هه‌ندێكیشیان، نه‌ك هه‌ر كاتیان به‌سه‌ردا تێپه‌ریوه‌، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌و زله‌پووشه‌ وان، پشتی حوشتره‌كه‌ ده‌شكێنن.
ناجێگیری و بێپره‌نسیپی و نه‌بوونی دیتگایه‌كی ستراتیژئامێز بۆ چاره‌كردنی پرسه‌ هه‌ستیاره‌كان، له‌وانیشه‌وه‌‌ پرسی كه‌ڵه‌كه‌بووی ده‌ستاوده‌ستپێكراوی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری و، لێكه‌وته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌رهاویشته‌كانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له‌ 25 ی ئه‌یلوولدا، زله‌پووشه‌كه‌ی سه‌ر پشتی حوشتره‌كه‌ن. 
جیاواز له‌ پرسی ناردنی بودجه‌ و مووچه‌ كه‌ تا ئێستا به‌غدا وه‌ك بابه‌تێكی (میدیایی سیاسی) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و، جارناجار وه‌ك كارتی گوشار و جارجاریش وه‌ك پێخۆری میدیایی و، بۆ بێبه‌هاكردنی پرسه‌كه‌ و كات به‌فیڕۆدان تا گه‌یشتن به‌ دوادواییه‌كانی ڕۆژانی هه‌ڵبژاردن، به‌غدا یارییه‌كی هه‌رزه‌ی هه‌رزانبازاڕی ده‌كا.
ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ مووچه‌ و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ هه‌موو ئه‌و  ورده‌كارییه‌ و لێژنه‌ و لێژنه‌كارییه‌ی كه‌ له‌ به‌غداوه‌ هاتوون و، ڕۆژانه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، له‌سه‌ر واری واقیعدا تائێستا هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه‌ كه‌ جۆرێكه‌ له‌ مانۆڕی درێژه‌دان به‌ ئازار و سزادانی خه‌ڵكی كوردستان و هیچی تر نا.
له‌كاتێكدا، به‌غدا به‌ر له‌ هه‌مووان باش ده‌زانێ جه‌وهه‌ری پرسی كورد به‌ برسیكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان و ئابڵۆقه‌ی زه‌مینی و ئاسمانیی شلوێ نابێ و له‌كه‌دار ناكرێ، خه‌ڵكه‌ تێكۆشه‌ره‌ خۆڕاگره‌كه‌ی كوردستان وریا و هۆشیاره‌ ئاگای له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌ینوبه‌ینانه‌ی مووچه‌ و بودجه‌ هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ تائێستا نه‌ك هه‌ر تازه‌ نییه‌، به‌ڵكو هه‌ر نه‌زیرۆكن و یاسینی گۆلكێی میدیای حه‌فتانه‌ن، مه‌به‌ست لێی جوانتركردنی به‌غدا و زیاتر ناشیرینكردنی هه‌ولێره‌.
له‌نێو ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی مووچه‌ و بودجه‌ و گه‌مارۆكانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌بێ به‌غدا ته‌واو له‌وه‌ تێبگات كه‌، تێگه‌یشتنێكی ته‌واوی نه‌گۆڕ لای خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌یه‌، یاریكردن به‌و كارته‌، یارییه‌كی دۆڕاوه‌ و ئه‌وڕۆ تاك و كۆمه‌ڵگای كوردستانی له‌ مه‌رامه‌كانی پشت په‌رده‌ی به‌غدا نابه‌له‌د نییه‌، له‌وه‌ی كه‌ ده‌گوزه‌رێت خۆی له‌م چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌دا ده‌بینێته‌وه‌:
سزادانی زیاتر و بێبه‌هاكردنی ئه‌زموونی حوكمڕانیی حكوومه‌تی هه‌رێم و لێدان له‌ پێگه‌ و هه‌یبه‌تی كورد و كوردستانیان، دوای په‌رته‌وازه‌كردنی نێوماڵی كورد و دابڕاندنی نێو به‌یتی سوننه‌، ئێستا بوونه‌ته‌، كارتی هه‌ڵبژاردن و مانۆڕی گره‌وكردن بۆ بردنه‌وه‌ی چه‌ند كورسییه‌كی په‌رله‌مانێك تا زۆرینه‌، كه‌مینه‌ په‌راوێز و گۆشه‌گیر كاته‌وه‌ و، پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیی حوكمداریه‌تی كه‌ به‌ ته‌وافوق و پێكه‌وه‌یی – شه‌راكه‌تی نیشتیمانی له‌ عێراق ناوی دێت، هه‌ر ته‌نیا مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز بێ بۆ مانگی یه‌كه‌م و دووه‌می پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ و، تا ئه‌و ساته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی تازه‌ ده‌چێته‌ نێو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كارپێكراو بێ. ئه‌وسا: (خاتوو حه‌لیمه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر عاداتی قه‌دیمه‌).




دوایین هەواڵەکان

پنتاگۆن: لە پشتیوانیکردنی دارایی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

FRIDAY, 23 FEBRUARY 2018 16:02:01

ئەمەریکا-KDP.info-  وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا کە بە پنتاگۆن ناسراوە رایدەگەیەنێ کە ئەوان لە پشتیوانیکردنی دارایی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا: ریفراندۆمی کوردستان و کەتەلۆنیا زۆر لە یەکدی جوودان

FRIDAY, 23 FEBRUARY 2018 16:02:29

ئیسپانیا-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا (ئەلفونسۆ دەستیس) لە دیداریدا لەگەڵ فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیهان دەڵێ،  ئێستا ئەوان لەوە گەیشتوون کە ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان و کەتەلۆنیا زۆر لەیەکدی جوودان.

له‌ كۆشكى سپى مه‌سروور بارزانى له‌گه‌ڵ راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئاسایشى نیشتیمانى كۆبووەوە

FRIDAY, 23 FEBRUARY 2018 10:02:26

ئەمەریکا-KDP.info-  مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى، هێربرت ماك ماسته‌ر، راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئاسایشى نیشتیمانى کۆبوویەوە.

ڕومیۆ ھەکاری: دەشتی نەینەوا وەک ناوچەیەکی سەربازیی ماوە

FRIDAY, 23 FEBRUARY 2018 10:02:45

دەشتی نەینەوا-KDP.info-  سکرتێری گشتیی حزبی بەیت‌نەھرێن ده‌ڵێت، ھێشتا زۆرێک لە ئاوارەکانی دەشتی نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان ماون و بە ھۆی ڕەوشی ئەمنیی ناوچەکانیانه‌وه‌، ناتوانن بگەڕێنەوە و دەشڵێ، ھەوڵ ھەیە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای دەشتی نەینەوا.

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر: هێرشکردنەسەر کەسایەتییەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان قبووڵكراو نییه‌

THURSDAY, 22 FEBRUARY 2018 22:02:24

هه‌ولێر-KDP.info-  لە دوای ئەوەی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کەسێک هێرش دەکاتە سەر پارێزگاری هەولێر، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن و داوا لە دەزگا بەرپرسیارەکان دەکەن رێکاری یاسایی بگرنەبەر.

 


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP