د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
له كاتێكدا هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن، ئه‌مریكا له سووریا له به‌رامبه‌ر دیپلۆماسیه‌تی ڕووسیاییهكان تووشی شكستێكی گه‌وره بێ و، له‌گه‌ڵ شكستی خۆیشی، سوننه‌ی عه‌ره‌ب تووشی دۆڕانێكی گه‌وره بكات، نه‌ته‌وه یهگرتووهكانیش تا ئه‌م ساته هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رامبه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی رووسیا له سوچی و ئه‌وانی دیكه‌شی پێ نه‌بێ و، یارییه هه‌ژموون و گوشاره‌كانی توركیا له به‌رامبه‌ر سووریادا كه هه‌رجاره‌ی به بڕوبیانویێكه، ئه‌مریكا ده‌سته‌وه‌ستان و نیگه‌ران بكات. مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆك ترامپ بۆ شه‌ڕی داعش له ناوچه‌كه، رۆژی 17ی ئه‌م مانگه هاته‌وه هه‌ولێر و رۆژه‌ك دواتریش به‌ریتانیا دوای 90 ساڵ به ته‌واوی هێزی ئابوورییه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه كه‌ركووك، ده‌ستی به‌سه‌ر بیره نه‌وته زه‌به‌لاحه‌كه‌ی كوردستان له بای حه‌سه‌ن و بابه‌گوڕگوڕ و ئاڤانادا گرته‌وه.
ئه‌و ڕووداوانه كه رۆژه‌ڤی حه‌فته‌ی پێشووی گۆڕه‌پانی سیاسیی ناوچه‌كه‌ن و، وا پێده‌چێ بزاڤێكی دیكه بێخیته به‌رده‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ولێری دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه هه‌ر چه‌قی گرفت و پایته‌ختی بڕیاربه‌ده‌ستی سیاسی و ئابووریی كوردستانه و بۆ ئاینده‌ش جێی تیلهچاوی كێشمه‌كێش و ململانێ شاراوه و نه‌بینراوه‌كانی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، رووسیا و ئه‌مریكایه و وردتر و به دیققهتر و، هه‌ندێ جاریش خۆپارێزتر له جاران، هه‌ولێر نه‌ك هه‌ر هه‌ولێریانه، به‌ڵكو كوردستانیانه ده‌ڕوانێته ڕووداوه خێرا و هه‌نوكه‌ییه حیساب بۆكراو و نه‌كراوه‌كان و، نایه‌وێت بزاڤ و جووڵه‌ی پارت و لایه‌نه لۆكاڵه تازه‌كانی سلێمانی وابه‌سته به به‌غدا ده‌ستخه‌ڕۆی بكات و بۆ ده‌ستكه‌وتی كاتی و تاكتیك له ئامانجه ستراتیژه چاره‌نووسسازه‌كه، كه سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه به لاڕێدا بڕوات.
برێت مهگكۆرك ئه‌و ناوه‌ی كه له (سحێلا) له ژووری سه‌ربازیی سه‌رۆك بارزانی به‌ر له پرۆسه‌ی ریفراندۆم به چه‌ند رۆژێك، باشتر خۆی ناسی، له حزووری سه‌رۆك بارزانیدا باشتر لهجپرسهكه تێگه‌یشت هه‌روه‌ك له چه‌ند وتاری پێشوودا ئاماژه‌م پێداوه، مه‌كگۆرك ئه‌و كه‌سه‌یه به‌رله پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و دوای پرۆسه‌كه‌ش، ناسراوه به سه‌رچیخی و سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی له به‌رامبه‌ر پرسی كورددا، هه‌رجاره‌ی ده‌بێ تێلهرسهنی هاوڕێی به ته‌له‌فۆن یا به‌و نامانه‌ی..!! كه هه‌ندێكیان هه‌ر نه‌گه‌یشتوون باری لاری ئه‌مریكا له هاوكێشه‌ی ناوچه‌كه بۆ پرسه‌كان، له‌وانیشه‌وه پرسی ریفراندۆم ڕاست كاته‌وه، چجای پرسی سووریا و به گوڕگان سپاردنی كورد له‌وێ.
وا ئێستا به‌ریتانیاییه‌كان له ڕێگای كۆمپانیای نه‌وتی بریتش پێتڕۆڵ له كه‌ركووكن، وا ئێستا خه‌ریكه یه‌كێك له ده‌رهاویشته‌كانی داگیركردنی كه‌ركووك له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ریتانیا و برێت مه‌كگۆرك ده‌شكێته‌وه و به‌ریتانیای مه‌زن و ئه‌و ئیمپڕاتۆرهی خۆری لێ ئاوا نه‌ده‌بوو، كه‌چی وه‌ك وڵات له عێراقی عه‌ره‌بی سوننه‌ی سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن‌دا لێی ئاوا بوو، ئێستایش وا به هۆی حه‌شد و سوپای عێراقی و مه‌شدی ئێرانی و لوبنانی، گوایه شكست به ڕیفراندۆمی 25ی ئهیلوول و پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دێنن و، له خه‌یاڵی خۆیاندا تۆڵه‌ی خۆماڵیكردنی نه‌وتی عێراق له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو ده‌كه‌نه‌وه و، له سزای له‌سێداره‌دانی بازۆفتی رۆژنامه‌نووس خۆش نابن و، ده‌یانه‌وێت له ئیمتیازات و شیرینیی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك كه ساڵی 1927 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسایی مافی ده‌رهێنانیان به‌ركه‌وتووه، چیتر بێبه‌ش نه‌بن و قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌وانه و بابه‌تی بازۆفتی رۆژنامه‌نووسه له‌سێداره‌دراوه‌كه‌ی سه‌رده‌می رژێمی سه‌ددام حوسێن بكه‌نه‌وه و، ببنه خاوه‌نی 5%ی داهاتی نه‌وتی دۆزراوه‌ی كه‌ركووك.
ده‌بێ به‌ریتانیا به‌ر له فه‌ره‌نسا و پێشتریش رووسیاییهكان و دواتر ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش باشتر له پرسی كورد له كوردستانی عێراق تێگه‌یشتبن، كه سه‌رده‌م، سه‌رده‌می مێجه‌رسۆنی حاكمی سیاسیی به‌ریتانیا نییه له سلێمانی و سه‌رده‌می سایكس –پیكۆ نییه. پرسی كه‌ركووك و كورد ههرپرسی نه‌وت نییه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و سامانه سروشتییه‌ی كه كورد نایه‌وێت له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه پرسه نیشتیمانییه‌كه‌ی بسوتێت، هاتنه‌وه‌ی كۆمپانیای شێڤرۆنی ئه‌مه‌ریكاییش بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكردنه‌وه به پشكنین، باشترین بژارده‌یه، نه‌ك بیركردنه‌وه له شكستی هه‌ولێر له هاوكێشه و ده‌رهاویشته و لێكه‌وته‌كانی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگێركردنی كه‌ركووك.
ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كاتییه، مژارێكی هه‌ڵه‌یه، بۆیه هه‌رجۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ك له په‌راوێزخستنی هه‌ولێر له هاوكێشه‌كه، ناوچه‌كه تووشی گرفت و كێشه‌ی مه‌زنتر له كێشه مه‌زنه‌كانی دوای ڕێككه‌وتنی خیانه‌تكارانه‌ی 6ی ئازاری 1975ی جه‌زائیر ده‌كات و لێده‌رچوونی وا ئاسان نابێت.
مه‌نتقی سیاسی و بیركردنه‌وه‌ی ژیرانه وا له به‌ریتانییه‌كان و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌خوازێت كه باوه‌ڕی ته‌واو به‌م وته‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانی بێنن، كه له چه‌ندین بۆنه‌دا ڕاشكاوانه گوتوویه‌تی:
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بۆ كوردستان بوژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌و و پێشكه‌وتن دێنێته دی و، مافی پێشێلكراو بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه سه‌د ساڵه خه‌باتی بۆ ده‌كات و بۆ ناوچه‌كه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیی هه‌میشه‌یی.