Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 04:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی لەگەڵ كەسایەتی و پیاوماقوولانی ناوچەی سەرگەڕان كۆبۆوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی لەگەڵ كەسایەتی و پیاوماقوولانی ناوچەی سەرگەڕان كۆبۆوە  و ئامادەبووانی لەوە دڵنیا كردەوە كە گەلی كوردستان لە پشتیانە و هەموو ڕێگەیەك دەگرنەبەر بۆ ئەوەی پڕۆسەی نامرۆڤانەی تەعریب لەو ناوچانە ڕابوەستێت و بارودۆخ بۆ حاڵەتی سرووشتیی خۆی بگەڕێتەوە و تەعریب و زۆرداری و پێشێلكردنی مافی خەڵك قابیلی قبوڵ نییە.

ڕۆژی پێنجشەممە 18ـی 1ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە كەسایەتی و پیاوماقوولانی ناوچەی سەرگەڕان كرد و لەگەڵیاندا كۆبۆوە.


لە دیدارەكەدا كەسایەتییەكانی ناوچەی سەرگەڕان نیگەرانی و تێبنییەكانی خۆیان و خەڵكی ناوچەكەیان لەمەڕ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی تەعریب بە سەرۆك بارزانی گەیاند و باسیان لە وردەكاریی بارودۆخی ناوچەكە و شێوازەكانی تەعریب لە ڕابردوو و ئێستادا كرد. هەروەها وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان داواشیان كرد كە سەرۆك بارزانی سنوورێك بۆ هەڵمەتی نوێی تەعریب كردن دابنێت كە ئێستا لە ناوچەی سەرگەڕان و چەندین ناوچەی تر دەستی پێكردووە.

لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە تەعریب لە سەردەمی ڕژێمەكانی پێشوو ڕایگەیاند كە تەعریب زوڵم و ناحەقییەكی گەورەیە و جیاوازە لە هەموو بابەتێكی تر. ئەوەیشی خستەڕوو كە خەڵكی كوردستان خاوەنی ڕەوشتێكی بەرز و كولتوورێكی دەوڵەمەندە لە ڕێزگرتنی نەتەوە و ئایینەكانی تر و هیچ كاتیش خوازیاری ئەوە نین كە كێشەی سیاسی لەگەڵ حكوومەتەكان ببێتە هۆی گرفت و شەڕی نێوان نەتەوەكان. لەگەڵ ئەوەیشدا تەعریب پڕۆسەیەكی مەترسیدار و ستەمكارییە دەرهەق خەڵكی ئەو ناوچانە كراوە.

سەرۆك بارزانی ئامادەبووانی لەوە دڵنیا كردەوە كە گەلی كوردستان لە پشتیانە و هەموو ڕێگەیەك دەگرنەبەر بۆ ئەوەی پڕۆسەی نامرۆڤانەی تەعریب لەو ناوچانە ڕابوەستێت و بارودۆخ بۆ حاڵەتی سرووشتیی خۆی بگەڕێتەوە و تەعریب و زۆرداری و پێشێلكردنی مافی خەڵك قابیلی قبوڵ نییە. سەرۆك بارزانی سوپاسی خۆڕاگریی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی كرد و داوایشی كرد كە ورەیان بەرز بێت و هیوایان هەبێت و، جەختیشی كردەوە لەبەرانبەر زوڵم و زۆر و تەعریب و خۆسەپاندندا هەرگیز بە تەنیا بە جیێان ناهێڵین.




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact