هەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، پشتگیریی ئه‌مه‌ریكای له پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتووه سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌مباره‌یه‌وه پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه ١٥/١/٢٠١٧ ڕێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یویه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تا هه‌ردوولا ساڵی نوێی ٢٠١٨یان له یه‌كتری پیرۆز كرد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیوای خواست ساڵێكی سه‌قامگیربێت و پێشكه‌وتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا بە بەردەوامى گرینگی به پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
تیله‌رسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه بنیاتنه‌رانه ده‌ربڕی كه له‌نێوان شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌ستووری عێراقیشی به ڕێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان زانی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پشتگیریكردن له دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر مه‌ترسییه‌كیش دوای كۆتاییهاتنی داعش و ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك، جه‌ختى له‌سه‌ر بایەخى هاوکارى و هەماهەنگیى زیاتری هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدرال و ئەمەریکا كرده‌وه.
به‌ڕێزیان پشتگیریی ئه‌مه‌ریكای له پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتووه سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌مباره‌یه‌وه پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاى كرد بۆ پشتگیری‌یان له هه‌رێمی كوردستان و ڕایگه‌یاند ئێستاش مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی له ئارادایه و به پێویستی زانی هه‌رسێ لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدرال و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر میكانیزمێكی هاوبه‌ش كار بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له ئێستا و داهاتوودا.
دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئاماده بووه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و گفتوگۆی شانده‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای له ڕۆژانی ڕابردوودا به ئه‌رێنی وه‌سف كرد، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى گفتوگۆكانیش، پشتگیریى هه‌موو لایه‌كی به پێویست زانی.
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ولێر، واشنتن به هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێت و بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا، پێویستی به پشتگیریى دۆستانی هه‌یه. هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده‌وه كه پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان، پرۆسه‌یه‌كی جددییه.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌وه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی گفتوگۆی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى و ڕیكس تیله‌سن بوو.