هه‌ولێر-KDP.info- پیاوانى ئایینى و چاودێرانى سیاسیى مه‌سیحی سەردان و دیداری سەرۆکوەزیرانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و پاپای ڤاتیکان به گرینگ و مێژوویى ده‌زانن. ئەوان دەڵێن، سه‌ردانه‌كه له كاتێكى زۆر باش بوو، په‌یامێكیش بوو بۆ به‌غدا، كه هه‌رێمى كوردستان له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا پشتیوانیى به‌هێزى هه‌یه.
سەرۆکوەزیرانی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بە یاوەریی شاندێک، ڕۆژى هه‌ینى 12/1/2018، سەردانی ڤاتیکانی کرد و ٤٠ خولەک لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆ بووەوە.
قه‌شه زه‌یا شابا، له شارى هه‌ولێر، له‌باره‌ى گرنگیى ئه‌و سه‌ردانه و ڕۆڵى قه‌داسه‌تى پاپا له پشتیوانیی هه‌رێمى كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سه‌ردانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بۆ ڤاتیكان و پێشوازى له شانده‌كه له لایه‌ن قه‌داسه‌تى پاپاوە گرنگ و مێژووییه، چونكه له كاتێكدایه كێشه له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه، پێویسته هه‌وڵى چارسه‌ركردنیان بدرێت، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى گه‌لى كوردستانى تێدایه و سه‌ردانه‌كه له كاتێكى زۆر باش بوو، په‌یامێكیشه بۆ به‌غدا، كه هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستنى نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانیى به‌هێزى هه‌یه .
قه‌شه زه‌یا ڕاشیگه‌یاند: "قه‌داسه‌تى پاپا كه‌سێكى دیاره له‌سه‌ر ئاستى جیهان و پێشنیاره‌كانى ڕێزىان لێ دەگیرێت، هه‌موو هه‌وڵى كه‌نیسه‌ش ئه‌وه‌یه سه‌قامگیرى و هێمنى و بووژانه‌وه‌ى ژیانى مرۆڤ له هه‌موو شوێنێك هه‌بێ، یه‌كێكیش له‌و شوێنانه كوردستانه و تووشى قه‌یران و ئاستەنگ بووه، پاپاش ده‌یه‌وێ هه‌موو گه‌لى جیهان به ئاشتى بژین، ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و ڕێزگرتنه‌ى له مه‌سیحیه‌كانیش هه‌یه له كوردستان كاریگه‌ریى ئیجابییه بۆ ئه‌وه‌ى پاپا خۆى پێشوازى له سه‌رۆكى حكوومه‌تى كوردستان بكات، بۆیه ئومێدمان هه‌یه ئه‌و سه‌ردانه ببێته هانده‌رێك كه به‌رپرسانى حكوومه‌تى ناوه‌ندى بگەڕێنه‌وه بۆ زمانى ئاشتى."
قه‌شه عیماد خوشابا، له شارى دهۆك به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "پێشوازى له لایه‌ن قه‌داسه‌تى پاپاوە له سه‌رۆكوه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڤاتیكان بۆ جارى دووه‌م په‌یامێكى گرنگه بۆ حكوومه‌تى عێراق و هه‌موو جیهان، كه كوردستان گرنگیى خۆى هه‌یه و نابێ گه‌مارۆ بدرێت، پاپاش هه‌وڵ ده‌دات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ببێته مایه‌ى خێر بۆ گه‌لى كورد و له‌گه‌ڵ خه‌مى ئێمه‌یه."
نه‌وزاد پۆڵس، کە چالاكێكى مه‌ده‌نیى مه‌سیحیه، له‌باره‌ى ئه‌و پرسه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌و سه‌ردانه‌ى به‌رێز نێچیرڤان بارزانى بۆ لاى پاپا فره‌نسیس، یه‌كه‌م سه‌ردانى نییه، پێشتر سه‌ردانى تریشی كردووه، ئێستاش ئه‌و سه‌ردانه به گرنگ و باش ده‌زانین بۆ پرسى كوردستان كه له ڕووى دیپلۆماسییه‌وه پێگه‌ى خۆى هه‌یه و به‌رده‌وامه له ناو ئه‌وروپا، ڤاتیكانیش كاریگەریی هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆژهەڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت بارودۆخى مه‌سیحییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆماش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به گرنگییه‌وه باس له پێگه‌ى كوردستان و ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و هاتنى حه‌شدى شه‌عبى و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ناوچه مه‌سیحینشینه‌كان كرا و هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارى و ڕووداوانه‌ش لاى پاپا هه‌یه."
نه‌وزاد گوتیشى: "ئارامیى مه‌سیحییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ڤاتیكان گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره نه‌بن، بۆ ئێمه‌ش گرنگه كێشه‌كانمان بگات به قه‌داسه‌تى پاپا، چونكه له كاتى هێرشى حه‌شدى شه‌عبیدا كه‌نیسه ڕۆڵێكى گرنگى هه‌بوو له‌وه‌ى ئه‌و پەلامارە دووباره نه‌بێته‌وه و ڕابوه‌ستێت، قه‌داسه‌تى پاتریك ساكۆش هه‌وڵ ده‌دات، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتیكان گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست پێ بكاته‌وە."
نه‌شوان به‌رزنجى