Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 22:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"سیاسەتی بەغدا لە گۆشەگیرکردنی کوردستان شکست دەهێنێت"
| KDP.info


 

 

هەولێر-KDP.info- د.فوئاد حوسێن ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی کوردستانی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان خستە ڕوو و گوتی، لە دیدارەکەدا باس لەوەکراوه‌ ڤاتیکان دەتوانێ لە ئاستی نێودەوڵەتی رۆڵی خۆی بگێڕێ و رۆڵی لە چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا هەبێ.

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بە یاوەریی شاندێک سەردانی ڤاتیکانی کرد. سەرۆکوەزیرانی کوردستان ٤٠ خولەک لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆ بوویەوە و دواتریش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆ بوویەوە.

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان د.فوئاد حوسێن کە ئەندامی شاندەکە بوو، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی راگەیاند و دەڵێ، لە دیداری نێوان سەرۆکوەزیرانی کوردستان و پاپای ڤاتیکان باسی دۆخی سیاسی و ئابووری کوردستان، قوربانیدانی پێشمەرگە دژی داعش و بارودۆخی ئاوارە و کریستیانەکان کراوە  و لە کۆبوونەوەکەدا پاپای ڤاتکیان کۆمەڵێک پرسیاری لەو بوارانەدا کرد.

فوئاد حوسێن بۆ رووداو رایگەیاندووە، کە لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی باسی دۆخی قوربانیدانی پێشمەرگەی لە شەڕی دژی داعش، دۆخی ئابووریی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدای کردووە.

بەگوتەی فوئاد حوسێن، باس لە رۆڵی ڤاتیکان کراوە لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ چارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، کە ڤاتیکان دەتوانێ رۆڵی خۆی ببینێ بۆ چارەی ئاشتییانەی کێشەکان. هەروەها گوتیش،ی ئەو سیاسەته‌ی کە بەغدا پەیڕەوی دەکات لە دژی هەرێمی کوردستان کە مه‌به‌ستیه‌تی هەرێم گۆشەگیر بکات، ئەو سیاسەتە سەرناگرێ و وردە وردە دەشکێ.

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، فوئاد حوسێن ئاماژە بەوە دەکات، بەغدا سیاسەتی دابڕاندنی کوردستان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکات، بەڵام لەو سیاسەتەدا شکست دەهێنێت. دەشڵێت، هەڵبژاردنەکانی عێراق کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکان دەبێت و دواجار هەولێر و بەغدا دەبێت دەست بە گفتوگۆ بکەن، بەڵام هەرچەند زووتر کۆبوونەوە دەستپێ بکات و پێش هەڵبژاردنەکان بێت، باشترە.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact