Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 24 SEP 2018 17:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

وەزارەتی گواستەوە و گەیاندن لەسەر دەنگۆی ٣٢ هەزار فەرمانبەری شەمەندەفەر هاتە دەنگ
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە لە وەزاەرتەکەی ئێمە ٣٢ ھەزار کەس بە ناوی ھێڵی شەمەندەفەر دامەزراون دوورە لە ڕاستییەوە و ھیچ بنەمایەکی نییە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکرێتەوە کە گوایە لە ھەرێمی کوردستان بە ناوی فەرمانبەر لە ھێڵی شەمەندەفەر ٣٢ ھەزار کەس دامەزراون و مووچە لە حکوومەت وەردەگرن، بەڵام وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیە ڕەت دەکاتەوە.

لەم بارەیەوە، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئومێد محەمەد ساڵح، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەموو فەرمانبەرانی وەزارەتی ئێمە ٥ ھەزار و ٤٩١ فەرمانبەرە و ١٤٠ فەرمانبەری کاتیشی ھەیە، ئەمەش ھەموو بەشەکانی وەزارەت دەگرێتەوە، وەکو پۆستە و گەیاندن و کەشناسی، بەرێوبەرایەتی گواستنەوە، کە ھێڵی ئاسنین و ترامۆای تێدایە، ٧٤٨ فەرمانبەری ھەیە و ھەشت فەرمانبەری کاتین."

ئومێد محەمەد ساڵح گوتیشی: "ھێڵی ئاسنین و ترامۆای بەشن لە ناو بەرێوەبەرایەتیی گواستنەوە، ھۆکاری بوونی ئەمانەش ئەوەیە دیزاینی تراموای کراوە لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی پێش شەڕی داعش و قەیرانی دارایی، کە زیاتر لە ٥ ملیۆن دۆلاری پێویستە، بۆیە تا ئێستا ھیچ کۆمپانیایەک ئامادە نەبووە ئەو ئەرکە لە ئەستۆی خۆی بگرێت، بەڵام ئەوەی دەگوترێت وەزارەتی ئێمە ٣٢ ھەزار فەرمانبەری ھێڵی شەمەندەفەری ھەیە، دوورە لە ڕاستی و ھیچ بنەمایەکی نییە."

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

لەنێو سیاسییەکانی ئەورووپادا باسی ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان دەکرێت

MONDAY, 24 SEPTEMBER 2018 17:09:36

هەولێر-KDP.info-  لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی لاوان پارتی گەلانی ئەوروپا لە شاری بوخارستی پایتەختی وڵاتی ڕۆمانیا، باسی یەکەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان کرا.

ئافره‌تانی سلێمانی: ده‌نگمان بۆ لیستی 183ی پارتییه‌

MONDAY, 24 SEPTEMBER 2018 16:09:28

سلێمانی-KDP.info-  ئافره‌تانی پارێزگای سلێمانی، کە بەشداربووی كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 183ی پارتی بوون، داوا له‌ هاووڵاتییانی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول بڕۆنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به ‌لیستی 183ی پارتی بده‌ن.

 
دهۆک جگە لە پارتی هیچ لایەنێکی دیکەی ناوێ

MONDAY, 24 SEPTEMBER 2018 16:09:57

دهۆک -KDP.info- دهۆکییەکان لە هەڵبژاردندا زۆرترین دەنگیان بۆ پارتییە و هیچ لایەنێکی تر قبووڵ ناکەن وەک بەرپرسی لقەکانی پارتی دەڵێن، دهۆکییەکان دەزانن تەنیا ئەوەی پشتگیریی گەلی کورد بکات و خاوەن مەبدەئی دروست بێت، تەنیا پارتی و بارزانییە.

 
خەسرۆ گۆران: حەوت ھەزار بریکارمان ئامادە کردووە

MONDAY, 24 SEPTEMBER 2018 15:09:14

هەولێر -KDP.info-پارتی لەسەر ئاستی جیاواز ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردن و بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنیش دەڵێ، لە ڕێگەی حەوت ھەزار بریکارەوە چاودێریی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین.

 
عەبدولسەلام بەرواری: نھێنیی مانەوەی پارتی میللەتە

MONDAY, 24 SEPTEMBER 2018 15:09:59

هەولێر-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردوودا پێشڕەویی شۆڕش و قۆناغە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستانی کردووە و شرۆڤەکارێکیش ئاماژە بەوە دەکات نھێنیی مانەوەی پارتی وەک حزبی یەکەمی کوردستان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بوونی میللەت لە دەوری پارتی دەگەڕێتەوە.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP