Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 02:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زەینەب ئالیئافا: داواكارین هه‌ولێر و به‌غدا كۆتایی بە گرژییەكانی نێوانیان بهێنن
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، بەرپرسی سیاسیی باڵیۆزخانەی كەنەدا ڕایگەیاند، پێویستە حكوومەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستووردا مامەڵە بكات و، لەگەڵ حكوومەتی هەرێم بگەنە رێككەوتن و رێز لە مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستانیش بگیردرێت.

بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازیی لە زەینەب ئالیئافا، بەرپرسی سیاسیی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە كوەیت و عێراق و شاندی یاوەری كرد.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ناوی سەركردایەتیی پارتی دیموكرات و گەلی كوردستانەوە سوپاسی گەل و حكوومەتی كەنەدای كرد بۆ ئەو هاوكاری و پاڵپشتییەی كە لە ماوەی رابردوودا پێشكەش بە حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردووە، بە تایبەتی هاوكاریی سەربازی لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش.

بەرپرسی پەیوەندییەكان، بە وردی باسی لە ڕووداوەكانی چەند مانگی ڕابردووی بۆ شاندی میوان كرد و ئەوەی خستە ڕوو كە، گەلی كوردستان لە ئەنجامی پاپەندنەبوونی حكوومەتی فیدراڵ بە دەستووری هەمیشەیی و پێشێلكردنی، بڕیاری ئەنجامدانی پرۆسەی ریفرانۆمی دا، ڕیفراندۆمیش مافی هەموو نەتەوە و گەلێكە كە ئاشتیانە دەنگی خۆی بە جیهان و دەستەڵاتداران بگەیێنێت، بێگومان گەلی كوردستانیش لە پرۆسەیەكی دیموكراسیانەدا  بڕیاری لە چارەنووس و داهاتوی خۆی دا، بەڵام بە داخەوە حكوومەتی عێراق وەڵامی گەلی كوردستانی بە هێزی سەربازی و پاڵپشتیی دەرەكی دایەوە و جیهانیش لە بەرانبەر ئەم پێشێلكارییەدا بێدەنگ بوو، ئێستایش حكوومەتی بەناو فیدراڵ سزای گەلی كوردستان دەدات، تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بە تایبەتی لە خورماتوو كە هێزێكی نانیشتیمانی دروست كراوە و هەموو پێداویستییەكی دارایی و سەربازیی بۆ دابین كراوە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، ئەمەیش پێشێلكارییەكی دیكەیە.

سیوەیلی، هەروەها داوای لە جیهانی ئازاد كرد هەڵوێست وەربگرن لە بەرانبەر ئەم كارە نادەستووری و پێشێلكاریانەدا كە بوونەتە مایەی نەهامەتی بۆ گەلانی عێراق و، بەردەوامبوونی حكوومەتی عێراقیش بەم جۆرە، ناوچەكە بەرەو گرفتێكی درێژخایەن و نەهامەتیی زیاتر دەبات.

لە درێژەی ئەو دیدارەدا، گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان پارتە سیاسییەكان و هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرا بۆ چارەكردنی قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان، كە ئەویش ئەنجامی پێشێلكارییەكانی دەستووری عێراقە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، حكوومەتی هەرێم لە ماوەی ساڵی رابردوودا دەستی كردووە بە چاكسازیی دارایی و ئیداری و ئەو هەوڵانەیش بەردەوامن، ئێستا حكوومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان سەرقاڵی دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە و، حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان ئەركێكی زەحمەتی لە ئەستۆیە، گرینگیشە لە كاتێكی گونجاو و زوودا هەڵبژاردن بكرێت.

لای خۆیەوە، زەینەب ئالیئافا جەختی لە پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان كردەوە و رایگەیاند، حكوومەتی كەنەدا بەردەوام دەبێت لە هاوكارییەكانی و، داوایش لە حكوومەتی عێراق دەكات كە كێشەكانی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم بە دانوستان چارە بكات.

خاتوو ئالیئافا گوتیشی، "پێویستە حكوومەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستووردا مامەڵە بكات و، لەگەڵ حكوومەتی هەرێم بگەنە رێككەوتن و رێز لە مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستانیش بگیردرێت، ئێمە پێمان وایە بەردەوامبوونی ئەم بارودۆخە لە بەرژەوەندیی هیچ لایەكدا نییە و، مانەوەیشی ئاڵۆزییەكان زیاتر دەكات، بۆیە داواكارین بە زووترین كات كۆتایی بە گرژییەكانی نێوانیان بهێنن".

 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact