هه‌ولێر-KDP.info- به‌گوێره‌ی زانیاریی مێدیاكانی عێراق، كارتی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دابێی عێراق، ئێستا له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێن و، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، به 'جومله' ده‌فرۆشرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌لشه‌رقییه‌نیوز ئاشكرایان كرد، ئه‌گه‌رچی چه‌ند مانگێكی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی دابێی عێراق، كه‌چی كارتی ده‌نگدانی ناوچه‌گه‌لێك تێكڕا براون و ئێستا كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێ.
سه‌رچاوه‌كه ناحیه‌ی گه‌رمه و قه‌زای فه‌للوجه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار وه‌ك نموونه دێنێته به‌ر باسه‌وه و ده‌ڵێ، كاتێ چوون به‌شه‌كارتی ده‌نگده‌رانی سنووره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، پێیان ڕاده‌گه‌یێنن كه كارته‌كانیان بۆ نێردراوه، ئینجا زانراوه كه ژماره‌یه‌كی زۆر كارتی ده‌نگده‌رانیان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌وه كه نیازیان وایه یاری به ده‌نگی ده‌نگده‌رانه‌وه بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه، كارته‌كانی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست كۆمه‌ڵێك سیاسی و به‌رپرسه‌وه كه ناوی ده‌نگده‌رانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
ئه‌و ده‌ڵێ، كاتێ كارتی ده‌نگدان ده‌كه‌وێته ده‌ست كه‌سانی دیكه‌وه، كارێكی مه‌ترسیدار و ئاسانكاریێكی زۆره بۆ ته‌زویركردن به‌م سیستمه ئه‌لیكترۆنییه، به‌راورد به ده‌نگدانی نائه‌لیكترۆنی.
زریان زیاد