Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 14 DEC 2018 09:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پارەی جوتیارانی دهۆک گەیشت
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  په‌ڕله‌مانتارى فراكسیۆنى زه‌رد له ‌لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى ‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یەنێت: پاش ئه‌وه‌ى چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2017 بڕیارى خه‌رجكردنى درا ، ئه‌مڕۆ پشكى شارى دهۆك گه‌یشت.

زیاد حوسێن سلێمان، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پاش ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق بڕیارى خه‌رجكردنى ته‌واوى پاره‌ى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ‌مانگى 8ى ساڵى 2017 دا، ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، چه‌كى پاره‌ى شارى دهۆك‌ گه‌یشت، كه‌ بڕه‌كه‌ى 18 ملیار و400 ملیۆن دینارە.

زیاد حوسێن ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و پاره‌یه‌ى ئه‌مڕۆ گه‌یشت، ته‌واوكه‌رى پاره‌ نه‌دراوه‌كانى ساڵى 2017یە، كه‌ نزیكه‌ى 60 ملیار دینار پاره‌ى ته‌واوى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانه و نه‌دراوه."

زیاد حوسێن ئاماژه‌شی دا: "چه‌كى پاره‌ى جووتیارانى شارى هه‌ولێر و سلێمانیش ڕەوانە دەکرێ، چونكه‌ بڕیارى خه‌رجكردنى هه‌موو پاره‌كه‌ دراوه‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ده‌گات."

خه‌رجكردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2017 له ‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقەوە له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا جووتیاران پاره‌ى سێ ساڵى ڕابردوویان له‌ ساڵى 2014 ‌و 2015 و به‌شێكى 2016 به‌ ته‌واوى پێ نه‌دراوه‌ و له‌ لاى حكوومه‌تى عێراق ماوه‌.

نەشوان بەرزنجی




دوایین هەواڵەکان

فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا بە چڕی شنگال بۆردوومان ده‌كه‌ن

THURSDAY, 13 DECEMBER 2018 23:12:02

شنگال-KDP.info-  فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕێ شنگال بۆردوومان ده‌كه‌ن، به‌ڵام زیانه‌كانی بۆردوومان نه‌زانراون.

 
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدی لە خوشك و برا ئێزیدییەكان دەكات

THURSDAY, 13 DECEMBER 2018 16:12:04

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدی لە خوشك و برا ئێزیدییەكان کرد و لە پەیامیدا رایگەیاند، شانازییە بۆ هەموومان كە كوردستان وڵاتی برایەتی و پێكەوەژیانە و، دەبێ بە هیممەتی هەموو لایەك ئەو برایەتی و پێكەوەژیانە قوڵتر و فراوانتر ببێت.

نادیە موراد سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد

THURSDAY, 13 DECEMBER 2018 16:12:04

هەولێر-KDP.info-  نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاكیی نەتەوەیەكگرتووەكان و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠١٨، سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لە لایەن ڕێڤنگ محەمەد هرورى، بەتەمەنترین ئەندامی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانەوە وەك سەرۆكی یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان و سەرۆك و نوێنەرى فراكسیۆنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان و پێكهاتەكانى توركمان و كلدان و ئاشوور و سریانەوە پێشوازیی لێ كرا.

 
پسپۆڕێكی بواری وزه‌: وڵاتانی دنیا چاویان له‌ نه‌وت و غازی كوردستانه‌

THURSDAY, 13 DECEMBER 2018 15:12:05

سلێمانی-KDP.info- پسپۆڕێكی بواری وزه‌ ده‌ڵێ، زۆربەی حکوومەت و کۆمپانیا جیاجیاکان، سەرەڕای ئەوەی لە ڕووی سیاسییەوە وەک ناوچەیەکی جیاواز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرینگی بە هەرێمی کوردستان دەدەن، لە هەمان کاتدا لە ڕووی ئابووریشەوە بووەتە جێگەی سەرنجیان و ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان له‌ بواری وزه‌ی كوردستاندا بكه‌ن.

 
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

THURSDAY, 13 DECEMBER 2018 15:12:53

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتی:



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP