ھەولێر-KDP.info- شاندی هاوبه‌شی سێ حزبی كوردستان له به‌غدایه و وه‌ك خۆیان ئاشكرایان كردووه، ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان كۆ ببنه‌وه. له ڕاستیدا سێ حزبه‌كه سیله‌ی چاویان له سیناریۆكانی داهاتووی عێراقه و، به‌رهه‌م ساڵحیش ده‌یه‌وێ به دوو باڵی گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی بفڕێت.
له‌و كاته‌دا گوشاره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوكات مه‌رجه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی حكوومه‌تی به‌غدای هێنایه سه‌ر رێگه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم، شاندی هاوبه‌شی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئێستا له به‌غدان و به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌یه.
بڕیار بوو كێشه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر چاره بكرێن، به‌ڵام سه‌ره‌تا باڵێكی یه‌كێتی چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌ی نه‌كرد و شاندی نارده به‌غدا و ئێستایش ئه‌و سێ حزبه.
سه‌ردانی ئه‌و سێ حزبه بۆ به‌غدا له كاتێكدایه كه شاندی ته‌كنیكیی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدان و له‌باره‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌و دوو وه‌زارته‌وه له گفتوكۆدان. هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه و، نووری مالیكییش رایگه‌یاندووه ئاماده‌یه سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و كۆبوونه‌وانه بكات.
دوێنێ پێنجشه‌ممه ئه‌و شانده له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆ بوونه‌وه. ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامی شاندەکە بۆ بەغدا، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبادی رایگەیاند، ''هیچ هێڵێکی سوورمان نییە بۆ رێککەوتن لەگەڵ هیچ کەسایەتی و هیچ لایەنێکی سیاسی‌دا.''
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی بڵاو ببێتەوە گوتی، "شاندەکە بە نیازن داوا لە عەبادی بکەن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەداتە دەست وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێم، بەڵکو لەبری ئەو وەزارەتانە بیداتە دەست بەڕێوەبەرایەتییەکان لە پارێزگاکان."
سەرچاوەكه ده‌ڵێ، "ئەگەر ئەو داوا عەرەبوندارەی شاندەکە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق گوێی لێ بگیرێ، ئەوا مەسەلەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕووبەڕووی کێشەی نوێ دەبێتەوە کە ئەو کات ئۆباڵێ نەهاتنی مووچە دەبێ بخرێتە ئەستۆی ئه‌و سێ لایه‌نه."
به‌رهه‌م ساڵح بۆ كوێ ده‌فڕێت؟
پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئه‌و سێ حزبه كه هه‌ر سێكیان له ده‌ره‌نجامی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی حزبی دایكیان له‌دایك بوونه، خه‌ڵكانی "تووڕه و ناڕازین،" ئه‌وان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن به ئامانجی "چاكسازی" یه‌كیان گرتووه، به‌ڵام محه‌ممه‌د بازیانی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هودا بۆ توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان، پێی وایه ئه‌و سێ حزبه "به‌رنامه‌ی كاریان دیار نییه".
گۆڕان و كۆمه‌ڵ مێژوویه‌كیان له هاوپه‌یمانێتی هه‌یه و توانیویانه تا راده‌یه‌ك شه‌قامی سلێمانی بجووڵێنن، ئه‌وه‌ی نوێیه و سێیه‌م قۆڵه‌كه ته‌واو ده‌كات، هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌رییه به سه‌رۆكایه‌تیی به‌رهه‌م ساڵح.
زۆربه‌ی كه‌سانی سیاسی و ئاگادار له ناوه‌ندی بڕیاردانی حزبه‌كانیان، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مجاره به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ هاوپه‌یمانێتیی سێقۆڵیی. كۆمه‌ڵ پێیوایه به هۆی و له رێگه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه ده‌توانێ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی تا راده‌یه‌ك له ركابه‌ری سه‌ره‌كیی خۆی (یه‌كگرتوو) نزیك بكاته‌وه. له‌و قۆناغه‌دا گۆڕان ته‌ماحی زۆری نییه و ده‌یه‌وێ دوای نه‌مانی نه‌وشیروان مسته‌فا و لاوازبوونی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان، خۆی له ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پێشووی نزیك بكاته‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح خه‌ونی گه‌وره‌تری بۆ هاوپه‌یمانه سێقۆڵییه‌كه هه‌یه و چاوی له كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراقه. سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگادار ئاشكرای ده‌كات، به‌رهه‌م ساڵح له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌یه‌ویست بۆ دووه‌م جار له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار دابنیشێت، ئه‌و هه‌وڵه‌ی دا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و له‌وێوه كێشه‌ی "قووڵی" نێوان بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستی پێكرد.
دوای ئه‌وه به‌رهه‌م ساڵح له ده‌رگای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی دا و دوو جار له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی ئه‌و كاتی بزووتنه‌وه‌كه كۆ بووه‌وه و ویستی بچێته ناو گۆڕانه‌وه، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رگای به ڕووی داواكارییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحدا داخست.
گۆڕان و كۆمه‌ڵ كه ده‌زانن كه‌سایه‌تییه‌كی پێگه‌به‌هێزی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییان نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق دابنیشێت، ئێستا به‌رهه‌م ساڵحیان كردووه‌ته پێش قه‌ره‌وڵی خۆیان. به‌رهه‌م ساڵحیش به‌و دوو باڵه‌وه ده‌یه‌وێ "تۆڵه"ی خۆی بكاته‌وه.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، باس له ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی نێوماڵی كورد به‌سه‌ر لایه‌نه شیعه‌كاندا ده‌كات.
ئه‌و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "ڕه‌نگه چه‌ند لایه‌نێكی كوردی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقدا بچنه پاڵ لایه‌نی شیعه و ئه‌مه‌ش درز ده‌خاته ناو یه‌كگرتووییی ماڵی كورده‌وه. ئه‌و لایه‌نانه چاویان له كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراقه".
ئه‌و لێدوانه‌ی عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ره‌نگه به ناڕاسته‌وخۆیی ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ هه‌وڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح.
دابه‌شبوونی كوردستان به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانیدا
شاندی هاوبه‌شی ئه‌و سێ حزبه كه دوێنێ له به‌غدا بوون و گوایه ''بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا'' دانوستانیان كردووه، به‌ڵام له راستیدا سیله‌ی چاویان زیاتر له سیناریۆی داهاتووی عێراقه و ده‌یانه‌وێ وه‌ك "هێزێكی نوێ" له كوردستان، خۆیان به لایه‌نه عێراقییه‌كان بناسێنن.
محه‌ممه‌د بازیانی دۆخی ئێستای كوردستان به "هه‌ستیار" ناو دێنێ و جه‌خت له یه‌كگرتووییی ناو ماڵی كوردی ده‌كاته‌وه.
ئه‌و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "ده‌بێ به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناو ماڵی كوردی به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش نه‌كرێت".
بازیانی ره‌خنه له سه‌ردانی شانده حزبییه‌كان و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی چوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌گرێ و، پێی وایه "به‌و شێوه‌یه هه‌یبه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامێنێ و له راستیدا ته‌نیا حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی قازانجی لێ ده‌كات".
پێده‌چێت عێراق و هه‌رێمی كوردستان ساڵێكی پڕ له كێبڕكێی سیاسی به‌ڕێ بكه‌ن، چونكه بڕیاره ئه‌مساڵ سێ هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانی عێراق، په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه بچێت.
كاوه جه‌م