Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 18:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە دەکرێت
| KDP.info


 
ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەینێت، پرسی کەمکردنەوەی مووچەی ھێزی پێشمەرگە بەتەواوی یەکلایی بۆتەوە و سبەش دەست دەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە.
 
بەھۆی قەیرانی داراییەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  لەچوار چێوەی پاشەکەوتکردن لەمووچەی فەرمانبەران پاشکەوتی لەمووچەی ھێزی پێشمەرگە و ئاسایشیش کردووە و ماوەیەکە بەھۆی یەکلایی کردنەوەی ئەوپرسە دابەشکردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە ئەمجارە دواکەوت، بەڵام لەئێستادا ئەوپرسە یەکلایی بۆتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت.
 
لەمبارەیەوە جێگری سوپاسالاری ھێزی پێشمەرگە، لیوا (سالار جەباری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "پرسی کەمکردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بەتەواوەتی یەکلایی بۆتەوە و ئەوپرسە چارەسەر کراوە بەجۆرێک، کە ھێزی پێشمەرگە پێی رازی بێت."
 
سەبارەت بەچۆنیەتی کەمکردنەوەکەش جێگری سوپاسالار گوتی، مووچەی پێشمەرگەی ئاسایی شتێکی رەمزی لێ کەمکراوەتەوە، کە ٥%ی مووچەیان کەمکراوەتەوە، بەڵام زیاتر کەمکردنەوەکە لەمووچەی پلە باڵاکان کەمکراوەتەوە، بەجۆرێک ئەوەی پلەی باڵای ھەبێت مووچەی بەرێژەی ٥٠%ی کەمکراوەتەوە."
 
پێوه‌ست به‌ کاتی دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگەش گوتی، "قسەم لەگەڵ ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە کردووە، باسیان لەوەکرد سبەی دەست بەدابەشکردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت."
 
بڵند ئیبراھیم 
 



دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت و دەشڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لەجیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:36

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز)ـی كرد.

 
پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact