هەولێر-KDP.info- لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکوومەتی ئەڵمانیا، بڕیارە سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ بکات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە ماوەى سەردانەکەیدا (نێچیرڤان بارزانى) لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا (ئەنگیلا مێرکڵ) و هەریەک لە (زیگمار گابریێل) وەزیری دەرەوە و (ئۆرسەڵا ڤۆندەرلاین) وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کۆ دەبێتەوە و سەردانى پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ دەکات.
پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و خستنەڕووى دواپێشهاتە سیاسى و ئەمنییەکانى ناوچەکە و شەڕى تیرۆریستانی داعش و، هه‌روه‌ها رەوشى ئاوارە و پەنابەران و میکانیزمى چارەکردنى پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دووپاتکردنەوەى هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەکردنى پرسەکان بە رێگەى دیالۆگ و ئاشتیانە، تەوەرى سەرەکیى دیدار و کۆبوونەوەکان دەبن.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، (نێچیرڤان بارزانى) و شاندی یاوه‌ری دووسبه‌ی دووشه‌ممه، له ئه‌ڵمانیا ده‌بن و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.