Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 01:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مالیکی دەیەوێت عەبادی بخاتە تەڵەوە..خۆی لە کورد نزیک دەکاتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ناکۆکیی نێوان (عەبادی) و (مالیکی) لە گوتارەکانیاندا بە ڕوونی دیارە، بە پێی بۆچوونی سیاسییەکان، ئەم ناکۆکییە بۆ کورد خراپ نییە، سەڕەڕای ئەوەی (مالیکی) دەیەوێت بە کارتی کورد، یاری لەگەڵ (عەبادی) بکات.

دوێنێ سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق (نووری مالیکی) لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای عێراقی دەڵێت: "پێویستە جارێکی دیکە لەسەر بنەما دەستوورییەکان مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت و ئەوەی دەبێ بیاندرێتێ پێیان بدرێ و ئەوەی لەسەریشیانە دەبێ لەسەریان بێت، ئەو دیاردەی گرژی و دوژمنایەتییەی بەھۆی گشتپرسییەوە دروست بووە کۆتایی پێ بھێندرێت و، کورد بگەڕێنەوە نێو پرۆسەی سیاسیی عێراق، چونکە ئەوان ھاوبەشن لەگەڵمان، ئەوەی (مالیکی) باسی دەکات، ئەوەیە گوایە لاریمان نییە لە ئایندەدا ببینە ھاوپەیمان لەگەڵ کورد، تەنھا لەبەر ئەوەی (عەبادی) بشکێنێت لە پێگە جەماوەرییەکەی".

پەیوەست بەم باسە سەرۆکی بزاڤی چاکسازی و گەشە (محەمەد بازیانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''کورد دەبێـ خۆی بسەلمێنێت و بڵێت، ئەوەتا من لە مەیداندام، قسە نەرمەکانی (مالیکی) لەو دواییانە ئەگەر بێت و سەرنج بدەین، تەنھا ئامانجی سەرەکیی شکاندنی (عەبادی)یە و دەیەوێـت پێگەی جەماوەریی (عەبادی) لە نێو شیعەدا کەم بکاتەوە، بەڵام ئەم ھەڵوێستەی (مالیکی) لە قازانجی کوردە، کوردیش پێویستە ھەوڵی لاوازکردنی (حەیدەر عەبادی) بدات، چونکە دەبینین چۆن لە دوای ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە، ئابلۆقەی خستووەتە سەر ھەرێمی کوردستان، ئەوەی مووچە و بوودجەی کوردستانی بڕی ھەر خودی (مالیکی) و (عەبادی) بوون، سیاسەت تەنھا بەرژەوەندییە، کوردیش با سیاسەت بکات.''

(بازیانی) پێی وایە، خراپ نییە لەم قۆناغەی ئێستا کورد ھاوپەیمانی لەگەڵ (مالیکی) ببەستێت، سوننەکان وەرەقەیان زەعیفە، بەو سەردانانەی سوننەکان بۆ لای (بارزانی) دەردەکەوێت، (ئوسامە نوجەیفی) دەیەوێت بە وەرەقەی کورد سوننە زیندوو بکاتەوە، بۆیە کورد لەگەڵ سوننەدا زەرەر دەکات ئەو جەماوەرەی جاران ھەیان بوو، نەیان ماوە ھەتا لە ناو (مووسڵ)ـیش  تا ڕاددەیەکی زۆر پەرتەوازەن لە سەرووی ھەموو ئەوانەوە یەکگرتووییی کورد زۆر گرنگە، پێویستە  بە ئەمەریکاش بڵێت، کورد بەھێزە و ھەیە.

چەند ڕۆژێک بەر لە (مالیکی)، (حەیدەر عەبادی)، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ''سەرکەوتنە گەورەکان، عێراقییەکان بەسەر داعشە تیرۆریستەکاندا تۆماریان کرد. من، دەمەوێت ئەمڕۆ ئەم مژدەیەتان پێ ڕابگەیەنم، بە ھەموو عێراقییەکان، کە ھێزەکانمان کۆتاییان بە ئەرکەکەیان لە پاککردنەوەی تەواوی ناوچەی جەزیرە لە نەینەوا و ئەنبار ھێنا و کۆنترۆڵی تەواوی سنووری عێراق و سووریایان کرد.'' بی ئەوەی ناوی پێشمەرگە بھێنێت، کە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە کاریگەرترین ھێزی دژی داعش لە لایەن ھاوپەیمانانەوە دانرا، کە توانی پێشڕەویی داعش بەرەو خاکی کوردستان ڕابگرێت و کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەش لە ھێرشی ئەو گرووپە بپارێزێت، لەو شەڕەشدا نزیکەی (٢ھەزار) پێشمەرگە شەھید بوون و (١٠ ھەزار)ـی تریش بریندار بوون و، ئازایەتیی پێشمەرگە لە جیھاندا دەنگی دایەوە.

نوسەر و ڕۆژنامەنوس (عارف قوربانی)ـیش دەڵێت: "(عەبادی) و (مالیکی) ناکۆکیی لە نێوانیاندا ھەیە، (مالیکی) یاری دەکات لە گوتارەکانی ئەم دواییەی دەبینیرێت، دەیەوێـت (عەبادی) ناچار بکات، لەگەڵ کورد گفتوگۆ بکات و ڕێک بکەون، بۆ ئەوەی لە پێگە جەماوەرییەکەی بدات لە نێو قاعیدەی شیعی، کورد نابێـت دڵی بەوە خۆش بێت، کە (مالیکی) دەستخۆشی لە پێشمەرگە بکات نە بەوەش دڵتەنگ بێت کە (عەبادی) ناوی پێشمەرگە ناھێنێت، چونکە عەقڵیەتی تائیفی لە عێڕاق ئەوەی (حزبی دەعوە) سەرۆکایەتی دەکات، ھیچ جیاوازییەکی نییە، لەگەڵ عەقڵیەتی حوکمڕانیی بەعس. بۆ مامەڵە لەگەڵ قەزییەی کورد، ھەمووان بۆ گیانی کورد ھاوپەیمانن، بۆیە دەبێـ بەغدا لە دەستی تائیفی دەربھێنرێت.''‌

 

فایزە کۆیی




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact