هولێر-KDP.info- له دیداری نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی ئیتالیاییدا جه‌خت كرایه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا به‌رده‌وام بن و زیاتر بره‌ویان پێبدرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/12/2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (برۆنۆ ئه‌نتۆنیۆ باسكوینۆ) باڵیۆزی نوێی ئیتالیا له عێراق و (سیرینا مۆرۆنی) كۆنسووڵی گشتیی ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵى به‌م سه‌ردانه، (برۆنۆ باسكوینۆ) هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا به‌رده‌وام بن و زیاتر بره‌ویان پێبدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئاماده‌یى و هاوكارییه‌كى خۆى دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ڕێز و خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی كه وێڕاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخێكی سه‌خت، له هه‌وڵى پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامدایه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك باڵیۆزی نوێى وڵاته‌كه‌ى له عێراق لێ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌موو پشتگیرییه‌كیشى بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له كار و چالاكییه‌كانی باڵیۆزی پێشووی ئیتالیا له عیراق و كۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
(نێچیرڤان بارزانی) هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیای به‌رز نرخاند و، خواستى هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووریدا ده‌ربڕی. هیوایشی خواست، دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه به گشتی و به‌تایبه‌تی عێراق به‌ره‌و ئارامبوونه‌وه بڕوات به شێوه‌یه‌ك سه‌رمایه‌دارانی ئیتالیایی بتوانن وه‌به‌رهێنان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
تاووتوكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.