هەولێر-KDP.info- حكوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان كۆك بوون كه دابینكردنى مووچه ئه‌وله‌ویه‌تى كارى حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بێت، چاكسازیشیان به پێویست و گرینگ زانی، به‌تایبه‌تى له كه‌رتى وه‌زیفه‌ى گشتى و مووچه و خانه‌نشیندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێكه‌وتن كه پڕۆژیاسایه‌كى هاوبەشى چاكسازى بهێنرێته په‌رله‌مان.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٣/١٢/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیران و (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به یاوه‌ریى شاندێكى حكوومى، له په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه (د. جه‌عفه‌ر ئێمنكى) جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و (بێگه‌رد تاڵه‌بانى) سكرتێرى په‌رله‌مان، به ئاماده‌بوونى لیژنه‌ى سامانه سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازى و وزه، لیژنه‌ى كارو‌بارى دارایى و وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ى كارو‌بارى یاسایى له په‌رله‌مان كه نوێنه‌رانى فراكیسۆنه‌كان تیایاندا ئه‌ندامن، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م حكوومه‌ت بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخى دارایى بۆ ساڵى ٢٠١٨، پشته‌به‌ستن به حكوومه‌تى فیدراڵ یان به داهاتى هه‌رێمى كوردستان، ڕێژه‌ى دیاریكراو بۆ هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقى فیدراڵ‌دا، داهات و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێم، میكانیزمى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، پرۆسه‌ى چاكسازى و به‌رپاكردنى شه‌فایه‌تى زیاتر له بوارى داهاتى گشتى و به‌تایه‌بتیش داهاتى نه‌وت و گاز، داڕشتنى میكانیزمى پێویست بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌ندوقى كوردستان بۆ داهاته نه‌وتییه‌كان و ڕێكخستنى هه‌وڵه‌كان بۆ داكۆكیكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و كۆك بوون كه دابینكردنى مووچه ئه‌وله‌ویه‌تى كارى حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بێت، چاكسازیشیان به پێویست و گرنگ زانى، به‌تایبه‌تى له كه‌رتى وه‌زیفه‌ى گشتى و مووچه و خانه‌نشیندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێكه‌وتن كه پڕۆژیاسایه‌كى هاوبەشى چاكسازى بهێنرێته په‌رله‌مان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا هه‌رسێ لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى لیژنه هاوتاكانیان له په‌رله‌مانى فیدراڵ بكه‌ن بۆ هه‌وڵدان تاكو پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى ٢٠١٨ كه پشكى هه‌رێمى كوردستانى كه‌مكردۆته‌وه تێپه‌ڕ نه‌بێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا لیژنه‌یه‌كى هه‌ماهه‌نگى له ئاستى باڵا له‌نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا پێكبهێنرێت بۆ ئاڵوگۆڕكردنى زانیارى و ده‌ستنیشانكردنى كه‌موكورتییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ كێشه‌كان.