هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی بەدواداچوون و چارەکردنی زەوییە زێدەڕۆیی و سەرپێچییەکانی سەرزەویوزاری دەوڵەت، لیژنەیەک لە پەرلەمان سەردانی شەقڵاوەی کرد و لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی ئەو قەزایە ڕا و سەرنجیان لەسەر ئامادەکردنی پڕۆژه‌یاسای زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر مڵكی ده‌وڵه‌ت دەربڕی، کە یاسایەکی وا دەربچوێندرێت بۆ چارەکردنی ئەو کێشانە.
به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌كردنی كێشه‌ی زێده‌ڕۆیی و سه‌رپێچییه‌كان له‌سه‌ر زه‌ویوزارى ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2017/12/13، شاندێكی لیژنه‌ی ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له په‌رله‌مانى كوردستان، كه پێكهاتبوو له (كه‌مال یه‌ڵدا مهرقۆز)، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌كه و (ماجد عوسمان بازرگان)، ئه‌ندامی لیژنه‌كه، سه‌ردانى قایمقامییه‌تی قه‌زاى شه‌قڵاوه‌یان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ (جوان ڕه‌فیق فه‌تحوڵڵا)، قایمقامی قه‌زاى شه‌قڵاوه و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحیه‌كانى (پیرمام و هیران و باسرمه و هه‌ریر)، باس له چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی زێده‌ڕۆییه‌كانی و سه‌رپێچییه‌كان له‌سه‌ر زه‌ویوزارى ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییان كرا و دواى وه‌رگرتنی زانیاریی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دیارده‌یه و هۆكاره‌كانى، قایمقامی شه‌قڵاوه و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحیه‌كان ڕا و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر مڵكی ده‌وڵه‌ت خسته‌ڕوو، به‌وه‌ی كه پێویسته په‌رله‌مانى كوردستان له كاتی ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ چاره‌كردنی ئه‌و سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییانه له‌به‌رچاویان بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌باشی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعدا بكرێت و له ئه‌نجامدا یاسایه‌كی دروست و گونجاو ده‌ربكرێت بۆ چاره‌كردن و نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ده‌بێ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى ڕوویان داوه به پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان ڕێك بخرێن و به‌شێكیان لاببردرێت و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.