ئامێدی-KDP.info- بە هۆی هەبوونی بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەکەدا، بەرەبانی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی سنووری ئامێدییان بۆردوومان کردووە.
(نەوزاد زادە) هاووڵاتیێکی شارۆچکەی ئامیدییە و بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، "فرۆکەکانی تورکیا بە تایبەت ناوچەکانی (نێروە و ڕیکان و نهێل و حەفتەنین)یان بە چڕی بۆردومان کردووە و دووکەلێکی گەورە لە ناوچەکە دەبینرێت، بەڵام چونکە ناوچەکە شاخاوییە و، خەڵک دەترسن بچنە شوێنی بۆردوومانەکان، هێشتا قەبارەی زیانەکە نازاندرێت."
چەندین جار بەرپرسە ئێداری و حزبییەکانی ئامێدی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستان قسەیان کردووە و داوایان لە پەکەکە کردووە ناوچەکە جێبهێڵن، چونکە چەندین کێشەین بۆ خەڵکی ناوچە سنوورییەکان دروست کردووە.
کــــاروان بــاعەدری