Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 12:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دۆلەمەڕی: تا پێش کۆتاییی ساڵ گۆڕانکاری گەورە ڕوو دەدەن..فەرەنسا بە جیددی لەسەر هێڵە
| KDP.info


فەرەنسا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا دەڵێ، فەرەنسا بە جیددی لەسەر خەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و تا پێش کۆتاییی ساڵ زۆر گۆڕانکاری ڕوو دەدەن و کێشەکان چارەسەر دەکرێن و ئەگەر سەرۆکوەزیرانیش گوێ لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەگرێت، زەرەر دەکات و جارێکی دیکە نابێتەوە سەرۆکوەزیران.

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، (عەلی دۆلەمەڕی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە پاریس کۆنفرانسێک لەبارەی کەشوھەوا ھەبوو، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بانگھێشتی ئەو کۆنفرانسە کرابوو، بەڵام بانگھێشتکردنەکە زیاتر بۆ ئەوە بوو باسی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بکرێت، چونکە فەرەنسا بە جیددی لەسەر خەتە بۆ ئەوەی ئەوکێشانە چارەسەر بکرێن، بۆیە ئەوکێشانە چارەسەر دەکات و کێشەکانی لوبنانیشی چارەسەر کردووە و ئەم جارە نۆرەی عێراقە و لەگەڵ مافەکانی ھەرێمی کوردستانە."

(عەلی دۆلەمەری) گوتی: "فەرەنسا لە ھەوڵی کرداریدایە، بۆ ئەو مەبەستەش پێوەندیی بە سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پەیوەندیی بە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم کردووە، ئەمانە ھەمووی ھەوڵی فەرەنسایە و لە یەکێتیی ئەوروپاش ھەوڵی خۆی داوە، بۆیە سەرۆکوەزیرانی عێراق چارەی دیکەی نییە و پێویستە بە دانوستان کێشەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکات، چونکە بەو شێوەیە ئاسایشی عێراق لە مەترسیدایە و کە ئاسایشی عێراق لەمەترسیدا بێت، واتا ئاسایشی فەرەنسا لەمەترسیدایە.''

(دۆڵەمەڕی) دەڵێت: ''فەرەنسا داوا لە کورد دەکات یەکگرتوو بن و باسیان لەوە کردووە، ئەگەر یەکگرتو بوونایە نەدەگەیشتنە ئەو قۆناغە، بەڵام فەرەنسا بەردەوام باس لە دانی مافی کورد دەکاتەوە، لە لایەن حکوومەتی عێراق و کوردستان لای فەرەنسا ھێڵی سوورە، چونکە ھەرێمی کوردستان لە لایەن فەرەنساوە لە ئەنجومەنی ئاسایش پشتگیری لێ کراوە و  ئێستاش پشتی لێ ناکەن.''

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ڕوونیشی کردەوە: "فەرەنسا بە جیددی لەسەر خەتە و تاوەکو پێش کۆتاییی ساڵ گۆڕانکاری زۆر ڕوو دەدات و کێشەکان چارەسەر دەکرێن، چونکە بەغدا یەک مەرجی ھەیە، ئەویش خاڵە سنوورییەکانە و ھەرێمی کوردستانیش بە ڕوونی باسی لەوە کردووە، ئامادەیە خاڵە سنوورییەکان بە ھاوبەشی بەڕێوە ببردرێن و نابێت ھێزی سەربازی بۆ ڕەوانە بکرێت، ئەمەش بە پێی دەستووری عێراقە."

(دۆڵەمەڕی) ئەوەشی خستە ڕوو: "فەرەنسا سوپاسی حکوومەتی ھەرێمی کردووە کە دەستپێشخەریی کردووە و ڕیفراندۆمی سڕ کردووە و پابەندبوونی خۆی بە دەستوور ڕاگەیاندووە و ڕێزی لە بڕیاری دادگای فیدراڵی گرتووە، بەڵام بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم پێویستە ڕیفراندۆمێکی دیکە بکرێت لە ناوچە کوردستانییەکانیش، سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی ڕێگە نادات جارێکی دیکە ڕیفراندۆم لە ناوچە کوردستانییەکان بکرێتەوە، بۆیە ئەمە ئەستەمە، دوای گەڕانەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێویستە ئامادەی گفتوگۆ بێت، ئەگەرنا زەرەر دەکات  و جارێکی دیکە نابێتەوە سەرۆکوەزیران، چونکە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئێستا پشتی ئەو دەگرێت، بەڵام گەر سوور بێت لەسەر ھەڵوێستی خۆی ئەوکات کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش پشتگیریی لێ ناکات و زیان دەکات و جارێکی دیکە نابێتەوە سەرۆکوەزیران و کۆمەڵگەی دەولیش دەیەوێی هێژمۆنیی ئێران نەمێنێ، ئەگەر (عەبادی) وا بەردەوام بێت زیانی گەورە دەکات."

بڵند ئیبراھیم 

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact