Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 14:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێت هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ چاره‌ بكرێن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، جه‌ختی له‌ پێویستیی بوونی دیالۆگێكی جیددی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه‌ و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێز له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشان دا. لە بەرانبەردا سەرۆکوەزیرانی کوردستان وێڕای دەربڕینی ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دیالۆگ، بە پێویستی زانی کە هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ چاره‌ بكرێن.


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ١١/١٢/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ (سیریل نان)، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عیراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عیراقییه‌كان، باس كران. له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز نان، جه‌ختی له‌ پێویستیی بوونی دیالۆگێكی جیددی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه‌ و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێز له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشان دا.

سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و بارقورسییه‌ی له‌سه‌ریه‌تی، به‌تایبه‌تی دوای هاتنی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیا له‌ ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌ ناحكوومییه‌كانییه‌وه‌‌ و به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ڕۆڵی حكوومه‌ت و ڕێكخراوه‌ ناحكوومییه‌كانی ئه‌ڵمانیای كرد كه‌ له‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆڵێكی به‌رچاویان گێڕاوه‌ و هیوای خواست له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.

ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، هیوای خواست ئه‌ڵمانیا ڕۆڵی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌كردنی كێشه‌كان بگێڕێت و به‌ پێویستی زانی به‌پێی ده‌ستوور، به‌غدا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات. دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ چاره‌ بكرێن تا جارێكی دیكه‌ توندوتیژی سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه‌.

تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.


 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact