هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه به‌رنامه‌ی چاكسازیی ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به هاوكاریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه و، ئێستا سه‌رقاڵی پلان دانانن و ته‌نیا به‌ربه‌ستیان رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كه‌ركووكه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكرای ده‌كات له چاكسازییه‌كانیان به‌رده‌وامن و ته‌نیا رووداوێك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌یان داناوه، رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو بووه.
له‌و رۆژه‌دا، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان هێنایه سه‌ر كوردستان، ئه‌و هێرشه‌ی كه چه‌ند كه‌سێكی لایه‌نێكی كوردستانی(كه له باشووری كوردستان به خیانه‌تكاران ناویان ده‌برێ و ناسراویشن) ڕێی بۆ ئه‌و هێزانه خۆش كرد بێ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدا بگرن و، تا ئێستایش له‌ژێر كۆنترۆڵی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی حكوومه‌تی به‌غدادایه.
(هه‌ڵگورد حیكمه‌ت) به‌ڕێوه‌به‌ری هۆشیاری و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "لایه‌نی پێوه‌ندیدار به جێبه‌جێكردنی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئێستا دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت و هێزی هاوپه‌یمان هه‌یه و خه‌ریكی داڕشتنی پلانن بۆ ئه‌وه‌ی چۆن ده‌ست پێ بكرێت و چۆن هه‌نگاو بنرێت، گرنگه ئه‌وه‌یه لێكتێگه‌یشتنی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر ئه‌و چاكسازیانه به‌رده‌وامه و جێبه‌جێش ده‌كرێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆشیاری و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی، ئاشكرای ده‌كات كه رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابروو، "كاریگه‌ریی جیددیان" له‌سه‌ر پرۆسه چاكسازییه‌كه داناوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مكوڕن.
(هه‌ڵگورت حیكمه‌ت) سه‌باره‌ت به دیارترین چاكسازییه‌كان ده‌ڵێ، "ده‌مانه‌وێ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خاوه‌ن یه‌ك سسته‌م بێت، له رووی بوودجه و ئه‌رك و مافیشه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و خاڵانه‌یه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. بێگومان یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش یه‌ك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانه."
كاوه جه‌م