هەولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا بڕیارگه‌لێك دران و، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ راسپارد، بۆ پوختكردنه‌وه و جێكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی خورماتوو.
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 06/12/2017، په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی (د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و (بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی) سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (2)ی ئاساییی خولى پاییزه، ساڵى چواره‌م له خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌می تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پرۆژه‌یاسایانه: پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى یاسای هاتوچۆى ژماره (86)ى ساڵی 2004 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق. پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجوومه‌نی كاروباری پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق و پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی یه‌كه پزیشكییه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق و پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى پێبژاردن (الغرامات)، له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو. پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجوومه‌نى پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق. پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌موارى بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره (20)ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو. پڕۆژه‌یاسای زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر مڵكی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژی ژماره (8)ى ساڵی 2011 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
خاڵی دووه‌میش تایبه‌ت بوو به‌گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو، به‌پێی مادده‌كانی (75،74،72) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو. خاڵی سێیه‌میش گفتگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر ره‌وشی شاری خورماتوو و گوزه‌رانی دانیشتووانه كورده‌كه‌ى كه ئێستا ئاواره‌ى ناوچه‌كانی كوردستان بوون، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی خاڵى 2/بڕگه‌ى دووه‌م له مادده‌ى (54) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
دواخاڵیش بریتی بوو له دانان و ئالوگۆڕكردنی چه‌ند ئه‌ندامێك له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی مادده‌ى (44) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو:
1 – زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (ئه‌یوب عه‌بدوڵا ره‌سوول) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان).
2 – پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان (به‌هزاد ده‌روێش ده‌روێش) له لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و هاوچه‌رخكردنی لادێ) و زیادكردنی بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی).
3 - پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان (به‌هار عه‌بولڕه‌حمان محه‌مه‌د) له لیژنه‌ی (كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی) و زیادكردنی بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (مافی مرۆڤ).
4 - پێشچاوخستنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان (شیلان جه‌عفه‌ر عه‌لی) له لیژنه‌ی (كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ و خێزان) و زیادكردنی بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (پێشمه‌رگه و كاروبارى شه‌هیدان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانییانی سیاسی) له شوێنی ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه (ئارى هه‌رسین) له لیژنه‌ی ناوبراو.
5 - زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (مسته‌فا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی).
6 - زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (گۆران مه‌حمود ئیسماعیل) بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (وه‌رزش و لاوان) و لیژنه‌ی (پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان).
به‌ر له خستنه‌رووی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ئاڵوگۆر له‌ریزبه‌ندی هه‌ردوو خاڵی دووه‌م و چواره‌م كرا‌و جێگۆركێی بۆ شوێنی یه‌كدی پێكراو ئه‌م داوایه‌ش به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار كه تایبه‌ت بوو به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می هه‌شت پرۆژه یاسا، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه به‌جیا خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا كه بریتی بوون له (پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى یاسای هاتوچۆى ژماره (86)ى ساڵی 2004 له هه‌رێم و پڕۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی كاروباری پێكهاته‌كان و پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی یه‌كه پزیشكییه تایبه‌ته‌كان له و پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى پێبژاردن (الغرامات)، له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره (111)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پڕۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نى پزیشكی و پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌موارى بیسته‌می یاسای میلاكات ژماره (20)ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو و پڕۆژه‌یاسای زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژی ژماره (8)ى ساڵی 2011 له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیشه‌وه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی پرۆژه‌یاساكان هه‌ریه‌كه‌یان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و په‌رله‌مانتاران كرا بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی.
خاڵی دووه‌میش تایبه‌ت بوو به دانان و ئالوگۆڕكردنی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی مادده‌ى (44) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، دوای ئه‌وه‌ی به‌جیا هه‌ریه‌كه‌یان خرایه‌روو، به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سند كران.
سه‌باره‌ت به خاڵی سێیه‌م، بریتی بوو له گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر ره‌وشی شاری خورماتوو و گوزه‌رانی دانیشتووانه كورده‌كه‌ى كه ئێستا ئاواره‌ى ناوچه‌كانی كوردستان بوون، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش كرابوو. له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ كرایه‌وه و سه‌ره‌تا نامه‌ی ئیداره‌ی خورماتوو بۆ په‌رله‌مانتاران خوێندرایه‌وه كه تێیدا ره‌وشی ئاواره‌كان و پێشلكارییه‌كانی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵك كراون له‌گه‌ڵ پێشنیازكردنی هاوكاریكردنی خه‌ڵكه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان باس كرابوون. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ، راپۆرتی تایبه‌ت به خستنه‌رووی راستییه‌كان و پیشاندانی به‌ڵگه و دۆكیومێنتی پێویست له‌باره‌ی پێشلكارییه‌كان و قوربانیان بۆ په‌رله‌مانتاران خرانه ڕوو. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك زۆریش له نوێنه‌رانی لیست و فراكسیۆنه‌كان و پێكهاته‌كانی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران پێشنیاز و هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی خورماتوو ده‌ربری.
پاشان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بن له كردنه‌وه‌ی پێشنگای تایبه‌ت به نیشاندانی به‌ڵگه و دۆكیومێنته‌كانی له‌باره‌ی تاوانه‌كانی به‌شێك له‌ملیشییاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌نجام دراون له هۆڵی په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌رانی وڵاتان كه كۆنسوڵگه‌رییان له‌هه‌ولێر هه‌یه پێشنگاكه كرایه‌وه.
دواتر له به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه‌شدا، دوای وه‌رگرتنی راوبۆچوونی په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی رووداوه‌كانی خورماتوو، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ردوو لیژنه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ راسپارد بۆ پوختكردنه‌وه و جێكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی خورماتوو و خه‌ڵكی ناوچه‌كه و گفتوگۆكانی په‌رله‌مانتاران له چوارچێوه‌ی چه‌ند بریار و راسپارده‌یه‌ك پوخت بكه‌نه‌وه.
پاشان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رده‌وامی به دانیشتنه‌كه‌دا و دواخاڵی به‌رنامه‌ی كاریش خرایه‌روو، كه تایبه‌تبوو به‌گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو، به‌پێی مادده‌كانی (75،74،72) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو. دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌سڵی پرۆژه یاسكه‌و راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی یاسایی و شاره‌وانییه‌كانی په‌رله‌مان، برگه‌و مادده‌كانی ئه‌م پرۆژه یاسایه بۆ په‌رله‌مانتاران خوێندرانه‌وه‌و راپۆرتی هاوبه‌ش بووه بنه‌مای ده‌نگدان و گفتوگۆكان.
به‌پێی راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی یاسایی و شاره‌وانییه‌كانی په‌رله‌مان، پڕۆژه یاسای هه‌موارى دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو له هه‌شت مادده پێكهاتبوو. مادده‌ی یه‌كه‌می تایبه‌تبوو به هه‌مواری مادده‌ی سێیه‌م له یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو و باس له‌شێوازی گرێبه‌سته‌كان ده‌كات و هیچ گۆرانكارییه‌كی ئه‌وتۆی تێدا نه‌كراو به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا. مادده‌ی دووه‌میش تایبه‌تبوو به‌ئه‌ركی دادگاكان له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كان به‌پێی مادده‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌و ئه‌مه‌ش وه‌كو خۆی به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی سێیه‌میش تایبه‌تبوو به رێككاره یاسایی و دادوه‌رییه‌كان و ئه‌مه‌ش وه‌كو خۆی په‌سندكردنی به‌كۆی ده‌نگ بوو. مادده‌ی چواره‌میش تایبه‌تبوو به‌دیاریكردنی رێژه‌ی وه‌رگرتنی كرێیه‌كان و وه‌كو خۆی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌كانی پێنجه‌م تا هه‌شتمی پرۆژه‌كه‌ش تایبه‌تبوو به‌حوكمه كۆتاییه‌كان له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوون و به‌جیا ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران و دواتر كۆی پرۆژه یاساكه خرایه‌ده‌نگدانه‌وه‌و ئه‌ویش به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
دوای ته‌واوبوونی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كاریش، هه‌ردوو لیژنه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ كۆی داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی خورماتوو و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و گفتوگۆكانی په‌رله‌مانتاران له‌چوارچێوه‌ی چه‌ند بریارو راسپارده‌یه‌ك پوختكردوه، كه له‌هه‌شت خاڵ پێكهاتبوو تێیدا هاتووه: پێویسته لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رو رۆژانی دوایی كه له‌خورماتوو روویداون دروست بكرێت و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخان بكات بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی ئاواره‌بووی ناوچه‌كه‌و قوربانیانیش به‌شه‌هید هه‌ژمار بكرێن و هه‌روه‌ك په‌رله‌مان حكومه‌تی هه‌رێم راده‌سپێرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و دۆكیومێنتكردنی سه‌رجه‌م تاوانه‌كان و ناردنیان بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و یوئێن. له‌خاڵێكی دیكه داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات سكالا دژ به‌تاوانه‌كان به‌پێی مادده ده‌ستوورییه‌كان له‌مه‌حكمه‌ی ئیتیحادی تۆمار بكات و هه‌روه‌ك داواش له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات به‌هانای ئاواره‌كان بچن و رێگه به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌درێت و ئیداره‌ی هاوبه‌ش دروست بكرێت بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌حكومه‌تی عیراقی ده‌كات كۆتایی به‌و پێشڵكاریی وتاوانانه بهێنێت و سه‌رجه‌م ئه‌و بریاره كارگێریانه‌شی دوای ئه‌م رووداوانه دراون هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
ئه‌م راسپارده‌و بریارانه‌ی په‌رله‌مان كه له‌هه‌شت خاڵ پێكهاتبوون، به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران.