هەولێر-KDP.info- (دۆناڵد ترامپ) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا قودس کە ئەمەریکا بە ئۆرشەلیم ناوی دەبات، بە فەرمی بە پایەتەختی ئیسرائیلی ناساند.
ئێستا سەرۆکی ئەمەریکا (دۆناڵد ترامپ) لەبارەی ئۆرشەلیمەوە بڕیارێکی سەختی دا و بە فەرمی ئۆرشەلیمی بە پایتەختی ئیسرائیل ناو برد و، بڕیاری گوازتنەوەی باڵیۆزخانه‌ی ئەمەریکایشی بۆ ئۆرشەلیم دا.
(ترامپ) دەڵێ، ئەم بڕیارە بۆ بەرژەوەندیی ئیسرائیل و فەڵەستینە و جەختیش لە پرۆسەی ئاشتیی دەکەنه‌وه لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (دۆناڵد ترامپ) ڕایگه‌یاند، ''كاتی ئه‌وه هاتووه ددان به‌وه‌دا بنێین كه قودس پایته‌ختی ئیسرایله. ئه‌و ده‌ڵێ، ''له ڕاستیدا ئه‌و ددانپێدانانه زۆریش دواكه‌وتووه و ٢٠ ساڵه سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه، به‌ڵام من به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆم ده‌به‌مه سه‌ر.''
ئه‌و هوه‌روه‌ها گوتی ''ئۆرشه‌له‌لیم ته‌نیا پایته‌ختی سێ ئایینه گه‌وره‌كه(ئیسلام، مه‌سیح و یه‌هوود) نییه، به‌ڵكه دڵی دیموكراتیترین وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاتسه كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ئیسرایله.''
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له گوتاریدا كه ئه‌م ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌یه دای، فه‌رمانیشی دا به وه‌زرانی حكوومه‌ته‌كه‌ی تا ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ گوێزتنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ قودس.
(دۆناڵد ترامپ) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه پێشبینیی كرد كه گوێزتنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ قودس به‌ره‌وڕووی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌بێته‌وه، هاوكات داوای له حكوومه‌تی فه‌له‌ستین و ئیسرایل كرد هه‌وڵ بده‌ن بده‌ن به دۆخی ئێستای قودس ڕازی ببن، گوتیشی ''كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ردوو لا تووندڕۆكان له‌نێو خۆیاندا وه‌ده‌ر بنێن و هه‌وڵ بۆ هێنانه‌دی ئاشتی له ناوچێكه‌دا بده‌ن.
(دۆناڵد ترامپ) لە دوێنەوە لە راوێژدا بووە لەگەڵ چەند وڵاتێکی ئیسلامی و پێیانی گوتووە کە ئەو لەسەر بڕیارەکەی سوورە کە ئۆرشەلیم بە پایتەختی ئیسرائیل دەناسێنێ. (ترامپ) بە وڵاتانی موسڵمانانی گوتووە کە ئەو ناساندنە مێژووییە نییە، بەڵکوو ئەو لەگەڵ واقیعی ئێستادا مامەڵە دەکات کە ئەو شوێنە ئێستا پایتەختی ئیسرائیلە.
چاوەڕوان دەکرێ ئەم بڕیارە کاردانەوەی تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی بەدوای خۆیدا بێنێ و ڕەتی بکەنەوە.
(دۆناڵد ترامپ) لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا ئەم بەڵێنەی دا و ئەمڕۆیش بە فەرمی رایگەیاند کە ئۆرشەلیم پایتەختی ئیسرائیلە.
زریان زیاد