Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 16 DEC 2017 10:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

مستەفا چاوڕەش: چیی دی ناهێڵین حەشدی شەعبی پێشڕەوی بکات
| KDP.info


گەرمیان-KDP.info- هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق چه‌ند ڕۆژی ڕابردووو داوای بازگه‌ی شێخ باوه‌ی، سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانیان کرد، به‌ڵام ئاسایش ڕه‌تی كرده‌وه‌، ئه‌و بازگه‌یان ته‌سلیم بكات، ئه‌و هێزانه‌ هاتوونه‌ته‌ قه‌ره‌هه‌نجیر و ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه‌، (مسته‌فا چاوڕه‌ش)، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌ڵێ، چیی دیكه‌ ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌و هێزانه‌ پێشڕه‌وی بكه‌ن بۆ هیچ ناوچه‌یه‌كی دیکەی كوردستان و داگیری بكه‌ن.

 

(مسته‌فا چاوڕه‌ش)، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئیدی سنوورێك بۆ ئه‌و ناعه‌دالیه‌تییه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی دابندرێت، بۆیه‌‌ ئێستا‌ خه‌ریكی ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانین، سه‌نگه‌ری نوێی خه‌نده‌ق له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ لێدراوه‌ و چیی دیكه‌ ڕێیان ناده‌ینێ، یه‌ك بست پێشڕه‌وی بكه‌ن، له‌وه‌ی هاتوون له‌ دوای ڕوداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر."

 

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ داوای بازگه‌ی شێخ باوه‌ی، سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان دەکەن و له‌ قه‌ره‌هه‌نجیر چه‌ند جارێك ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه‌، (چاوڕه‌ش) گوتی: "له‌و شوێنانه‌ی كه‌ هێزه‌كانی عێراقی لێیه‌، ئیدی له‌وه ‌زیاتر بیانه‌وێت پێشڕه‌وی بكه‌ن لێیان قبووڵ ناكه‌ین، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ڕێیان بده‌ین ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كوردستان هه‌مووی كاول بكه‌ن، بۆیه‌ ئیدی بێت و بیانه‌وێت سنوور ببه‌زێنن، شه‌ڕ دروست ده‌بێت."

 

ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ی یه‌كێتی دەشڵێت: "له‌گه‌ڵ جه‌نابی كاك (مەسعوود بارزانی) كۆبونه‌وه‌مان كردووه‌، باسمان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان كرد، ته‌واوی ڕه‌وشی سه‌ربازیمان له‌ سه‌نگه‌ره‌كان تاوتوێ كرد، ته‌واوی میحوه‌ره‌كان ڕێك خراونه‌ته‌وه."

 

له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئێستا‌ی دووزخورماتوو ناوبراو ده‌ڵێت: "حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و شاره‌یان كاول كردووه‌، ئه‌وه‌ش حكوومه‌تی عێراق لێی به‌رپرسیاره،‌ كه‌ به‌ پێی قانوون ئه‌و هێزانه‌ سه‌ر به‌ حكوومه‌تی عێراقن، بۆیه‌ ئێستا سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر خه‌تن بۆ چاره‌كردنی ئه‌و ڕه‌وشه‌ كاولكارییه‌ی كه‌ ئه‌و هێزانه‌ به‌سه‌ر دووزخورماتویان هێناوه‌."

 

له‌باره‌ی جووڵه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدەوە ده‌ڵێت: "حه‌شد زیاتر له‌ 60 گرووپن، هیچ تەرتیبێکی سەربازییان نییە و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ یاسا وا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ر به‌ حكوومه‌تی عێراقن، به‌ڵام هه‌رگرووپه‌ و سه‌ر به‌ كه‌سایه‌تێكی عێراقه،‌ بۆیه‌ بێسه‌روبه‌رن و كه‌س خه‌تی كه‌س ناخوێنێته‌وه‌."

 

هێڤیار هەڵەبجەیی




دوایین هەواڵەکان

ئەمەریکا زەنگی جەنگێکی نێودەوڵەتیی لە دژی ئێران لێ دا

FRIDAY, 15 DECEMBER 2017 19:12:00

هەولێر-KDP.info-  باڵیۆزی ئەمەریکا لە یوئێن، زەنگی جەنگێکی نوێی بۆ ئێران لێ دا و، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییش، دێکۆمێنتی لایە کە ئێران دەستوەردانی کردووە لە یەمەن. بەگوێرەی قسەکانی (نیکی هێلی)، ئەمەریکا هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناویندا پێک دەهێنێ.

کوڕی دۆستێکی کورد بوو بە سەرۆکوەزیرانی پۆڵۆنیا

FRIDAY, 15 DECEMBER 2017 19:12:54

پۆڵۆنیا-KDP.info-  (ماتێوش مۆراڤێچکی) وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی پۆڵۆنیا دەستبەکار بوو، (ماتێوش) کوڕی پەرلەمانتارێکی دۆستی گەلی کوردە کە لە کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان باوکی (ماتێوش) وەک چاودێر لە کوردستانبوو و لەکاتی گەڕانەوەیشی بۆ پۆڵۆنیا رایگەیاند،  ئەو پێکەوەژیانەی لە کوردستان هەیە پێویستە ببێتە نمونەیەک بۆ رۆژهەڵاتی ناوین.

حەشد نەیهێشت ئێزدییەکان بە ئارامی لە شنگال جەژن بگێڕن

FRIDAY, 15 DECEMBER 2017 18:12:37

شنگال-KDP.info- هاووڵاتییەک لە شنگال دەڵێ، حەشدی شەعبی نەیهێشت ئێزدییەکان بە ئارامی جەژن لە شنگال بگێڕن، هەروەها نەیهێشت ئێزدییەکان نەریتێکی ساڵانەیان بەجێبێنن کە لە جەژندا سەردانی گۆڕستان دەکەن.

یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتیی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی خورماتوو دەکات

FRIDAY, 15 DECEMBER 2017 12:12:23

هەولێر-KDP.info-  شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی خورماتوو گەیشتوونەتە ھەرێمی کوردستان و ئەندامێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتییش دەڵێ، ھەموو ھەوڵێک بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی حەشدی شەعبی بەرانبەر بە گەلی کورد دەدەین.

چوار کچی دیکەی ئێزدی رزگار کران

FRIDAY, 15 DECEMBER 2017 09:12:01

شنگاڵ-KDP.info-  بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش دەڵێ، ئەمڕۆ توانرا چوار کچی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار بکرێن.



 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP