هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی توركیا(ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) ده‌ڵێ، كه بێت‌و واشنتن ددان به‌وه‌دا بنێ كه قودس پایته‌ختی ئیسرایل بێ، ئه‌وا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا هانده‌ر ده‌بێ له‌وه‌ی ئانكارا به ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته عیبرییه‌كه بپچڕێت.
(ئه‌ردۆغان) ڕایگه‌یاند، له ئێستادا كه توركیا سه‌رۆكایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی هاوكاریی ئیسلامی ده‌كات، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (دۆناڵد ترامپ) ددان به‌وه‌دا بنێ ئیسرایل قودس بكا به پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی، داوای به‌ستنی لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی هاوكاریی ئیسلامی ده‌كات و ته‌واوی جیهانی ئیسلامی لێ هان ده‌ده‌ین.''
له‌و گوتاره ئاگرینه‌ی كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی دای گوتی ''به‌رێز (ترامپ)! قودس هێڵی سووری موسوڵمانانه.''
(ئه‌ردۆغان) گوتیشی، ''ئانكارا به‌مشێوه‌یه و تا كۆتایی تێده‌كۆشێ، به پچڕاندنی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییهكانیشمانهوه له‌گه‌ڵ ئیسرایلدا.''
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی توركیا پاش ئه‌وه‌یه، كه ڕۆژی ٢ی ئه‌م مانگه، گه‌وره‌به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكایی گوتوویه‌تی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا(دۆناڵد ترامپ) له گوتاری چوارشه‌ممه‌ی دابێ، قودس وه‌ك پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسرایل بناسێنێت و، به‌مه‌ش سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا گۆڕانی قووڵی به‌سه‌ردا دێت.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لهههگبهیدایه، گۆڕانكاریی قووڵه له هه‌ڵوێستی سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا كه باوه‌ڕیان وابوو، پێویسته بابه‌تی قودس له چوارچێوه‌ی دانوستانی ئاشتیدا چاره‌نووسه‌كه‌ی یه‌كلا ببێته‌وه، به‌ره‌وڕووی به‌رهه‌ڵستكاریی ده‌سته‌ڵاتی فه‌له‌ستینی و تووڕه‌یی جیهانی عه‌ره‌ب به گشتی ببێته‌وه.
پێشتر له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی وا بلاو كراوبووهوه، كه هێشتا ئه‌م پرسه به ته‌واوه‌تی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، چونكه گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، بڕیاری دداننان به قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرایل، هێشتا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه. گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانییش له كۆشكی سپی ده‌ڵێ، له‌وباره‌وه شتێكیان بۆ گوتن نییه.
ئیسرایل له جه‌نگی ساڵی ١٩٦٧ه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی قودسدا گرتووه، هه‌ڵبه‌ته له‌وكاته‌وه تا ئێستا ئه‌م بهخۆوهلكاندنهی، ددانپێدانانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
زریان زیاد