هه‌ولێر-KDP.info- به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه هیی كاتی هێرشی سه‌ر ئه‌لبوكه‌مالی سووریایه، به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ مێرمنداڵێكدا كه وه‌ك موجاهیدێك ده‌یناسێنن، بانگه‌شه ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی مێرمنداڵانی دیكه بۆ بردنه به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌پێناو به‌رگریی له(زه‌ینه‌ب) و ئێران.
مێرمنداڵێكی ١٣ساڵان كه خۆی به (نیعمه‌تی) ده‌ناسێنێ ده‌ڵێ، شانازی ده‌كا به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ گرووپه میلیشیاییه‌كانی شیعه له ئه‌لبوكه‌مالی سووریا، شه‌ره‌فی ڕزگاركردنی ئه‌و شاره‌ی پێ بڕاوه و ده‌ڵێ، ''هاتووم تا به‌رگریی له (زه‌ینه‌ب) بكه‌م.''
ئه‌و مێرمنداڵه‌ی كه ده‌ڵێ خه‌ڵكی مازه‌نده‌رانی وڵاتی ئێرانه و له‌نێو گرووپێك چه‌كداری فارسزماندا وه‌ستاوه، وه‌ڵامی پاسدارێك ده‌داته‌وه كه چه‌ند پرسیارێكی لێ ده‌كا و شانازیی ده‌كا به‌وه‌ی، منداڵێك به‌م ته‌مه‌نه‌وه كه بچووكترینی هێزه‌كانیانه، هاتووه به‌رگریی له حه‌ره‌می شیعه‌كان ده‌كا و، بۆ پاراستنی (زه‌ینه‌ب) ئه‌گه‌ر بشكوژرێ ئه‌وا مه‌قامی شه‌هیدی پێ ده‌درێ.
ئه‌و منداڵه ١٣ ساڵه‌یه وا باس له ئامانجی له چوونی بۆ سووریا ده‌كات و ده‌ڵێ ''وه‌ك به (قاسم سلێمانی)م گوتووه، به‌رگریكردن له (زه‌ینه‌ب) ئه‌ركی هه‌ر شیعه‌یه‌كه''، ده‌شڵێ، ''شه‌هیدبوونی شانازیێكه له‌و پێناوه‌دا.''
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ی ئامانجداردا له‌باره‌ی تیرۆریستان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، كه وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه و ناوهێنانی (قاسم سلێمانی)دا ده‌رده‌كه‌وێ كه هێزێكی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران بێ، (نیعمه‌تی)ی ١٣ ساڵ ده‌ڵێ، ''خۆشحاڵه به سه‌ركه‌وتن و به ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێم ئیسلام سه‌رده‌كه‌وێ.''
وه‌ك هاندانێكیش بۆ مێرمنداڵانی دیكه‌ی ئێرانی، پاسداره‌كه داوای لێ ده‌كا په‌یامی خۆی بۆ هاوته‌مه‌نه‌كانی له ئێران بنێرێ و ئه‌ویش ده‌ڵێ ''وه‌رن و به‌رگریی له حه‌ره‌م بكه‌ن.''
ئاماژه به ناوبردنی دوو كوژراو له سوپای پاسداران به ناوه‌كانی (سه‌مه‌دی و نه‌زه‌ری)، ئه‌و مێرمنداڵه ده‌ڵێ، ''باره‌كه‌ڵڵا كه شه‌ره‌فی شه‌هیدبوونیان پێ براوه.''
چه‌كداره‌كه‌ی سوپای پاسداران قسه له منداڵه‌كه ده‌ستێنێته‌وه و ئاماژه به چه‌ند ناوێكی دیكه كه له شه‌ره‌كانی سووریادا كوژراون، ده‌ڵێ ''به هه‌زاران شه‌هیدمان لێره و له پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران داوه.''
زریان زیاد