كه‌ریم قادر
به هه‌ندێ جیاوازییه‌وه، په‌لكێشی و سه‌رچڵیی ئێستای كۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌كه، شه‌ڕی داریوشی سێیه‌م له ناوچه‌كه ده‌هێنێته‌وه یاد، كه له ئه‌نجامی دۆڕاندنی به بردنه‌وه‌ی ماڵ و كه‌لوپه‌له گرانبه‌ها شه‌خسییه‌كانی خۆیشی رانه‌گه‌یشت.
قسه‌یێكی نوێ ناكه‌ین، كه بڵێین: عێراق له‌وه‌ته‌ی به‌و نه‌خشه‌یه‌ی ئێستای له لێكدانی سێ ویلایه‌تی جودا دامه‌زرێندراوه، هیچ كاتێك ته‌با و تفاق و یه‌كگرتوو نه‌بووه، به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆی و ده‌وروبه‌ریدا له شه‌ڕ بووه، له‌ولایشه‌وه له ههنگینڕا ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌غدا، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له حوكمڕانی په‌نایان بۆ سیاسه‌تی تاواندنه‌وه و قڕكردنی پێكهاته‌كانی بردووه، كه له عێراقی كۆن و نوێ‌دا گورزی گه‌وره به‌ر كورد و كوردستانیان كه‌وتووه.
ئه‌وانه‌ی ئێستا، كه شوێنكه‌وتووی مه‌زهه‌بی سهفهویهكانن، كاتێك خۆیان به پارێزه‌ری عێراقی نوێ داده‌نێن، وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشووتر، كه شوێنكه‌وتووی بیری شۆڤێنیستی و خێڵه‌كی بوون و خۆیان به "حامی به‌وابه‌ی شه‌رقی" داده‌نا، له درۆیه‌كی گه‌وره به‌ولاوه هیچیتر نه‌بووه و نییه.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی دۆخی ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان و چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر شاشه‌كانی تی ڤی و رووپه‌ڕی رۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌كان ده‌یڵێن و گوێمان لێده‌بێت و، هه‌شن له كوردستان له‌گه‌ڵیدا ده‌كه‌ونه هه‌له‌كه‌سه‌ما و له پشته‌وه خه‌نجه‌ر له براكانیان ده‌وه‌شێنن "قسه‌ی شه‌وانه" له‌گه‌ڵ ئه‌و تیشكه خۆره‌ی له تاران و قومه‌وه پێیان ده‌گات، بوونی نامێنێ؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌عاتی یه‌كه‌مدا به‌رامبه‌ر تاخمه خائینه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان كرد و به‌رده‌وامه.
كورد گوته‌نی ئه‌وانه "هه‌موویان مۆری یه‌ك كونن" ئه‌گه‌رنا هادی عامری، كه فه‌رمانده‌ی ملیشیای به‌دری سه‌ر به ئێرانه، هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی له حكوومه‌ت نییه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خادمی سیاسه‌تی سه‌فه‌وییه له عێراق به كه‌یفی خۆی قایمقام و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن بۆ خورماتوو ته‌عین ده‌كات. كه‌واته شتێك به ناوی(عێراقی نوێ) بوونی نییه و نابێت، نه‌خاسمه ئه‌گه‌ر پێشتریش بۆ كه‌س روون نه‌بووبێت، به‌ڵام دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلوولی رابردووی كوردستان، یانی ویلایه‌تێك له سێ ویلایه‌ته لێكدراوه‌كه بۆ هه‌موو لایه‌كی خسته‌ڕوو، كه مانه‌وه‌ی عێراقی ده‌ستكرد مه‌حاڵه. به دیوێكی دی‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆیش ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م به‌دیهاتنی هه‌بێت، به‌ڵام گه‌ل بڕیاری خۆی داوه و له كاتێكی گونجاو جێبه‌جێی ده‌كات. كه‌واته هه‌وڵه‌كانی داگیركردنی كوردستان و به یهكگرتووهێشتنهوهی عێراقی نوێ بێ ئه‌نجامه.
ئایا ئه‌و عهبادییهی له قسان ده‌یه‌وێ ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ند به‌سه‌ر هه‌موو سنووری عێراقدا بسه‌پێنێت، جورئه‌ت ده‌كات له كۆنگره‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یدا باس له‌و خه‌رق و بێڕێزییه ئیدارییه‌ی خادمی سیاسه‌تی ئێران (هادی عامری) بكات، یا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا ئیمپراتۆر تڕۆی بكات قوڕقهپی لێده‌كات. چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدایه به عه‌ره‌بی شیعه و سوننه و كورده‌وه ده‌بێت ئامرازی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئێران بێت، كه بریتییه له به سهفهویكردن(به ئێرانكردنی عێراق)، ئه‌گه‌رنا به سۆدرهیان ده‌بات و تاوانی تیرۆر و گه‌نده‌ڵییان ده‌داته پاڵ، وه‌ك پێشتر بینیومانه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كردووه، كه نه‌چوونه‌ته ژێر باری ئه‌و سیاسه‌ته. بۆیه هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌ك یا ئومێدێكی دی له‌سه‌ر ئه‌وانه هه‌ڵبچنرێت، كه ئێستا له ده‌سته‌ڵاتن یا له هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانكراو دێنه سه‌ر ده‌سته‌ڵات، له خۆفریودان زیاتر به‌ولاوه هیچی دی نییه. ئه‌و عێراقه نه سه‌قامگیر ده‌بێت نه رێككه‌وتن و ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان ده‌كات، چونكه ئێران ئه‌وه‌ی ناوێت.
كاتێك هێشتا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كانی عێراق بوون و رۆژانه لێیان ده‌كوژرا، ئێران بۆ بهسهفهویكردنی عێراق گرووپگه‌لێكی توندڕۆ و ئیغتیالاتی دروست كرد(كه دوور نییه هۆكارێك بوو بێت بۆ كشانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی سوپای ئه‌مریكا له عێراق) تا كار گه‌یشته سه‌ر دروستكردن و رسكاندنی داعش وه‌ك به‌شێك له‌و سیاسه‌ته، كه به‌داخه‌وه به هۆی هۆكارگه‌لێكی ده‌ره‌كی و ئیقلیمی و ناوخۆییه‌وه تا ئێستا تێیدا سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام هیوادارین رابه‌رانی قوم و تاران له په‌یامی كوردستان گه‌یشتبن، كه له پردێ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه به له‌شكره كۆكتێلهكهی سه‌فه‌وی نوێ درا. چونكه گه‌لێك سیاسه‌تی ته‌عریب، ته‌رحیل، ئه‌نفال و جینۆسایدی بینیبێت و كۆتایی نه‌هاتبێت، هه‌رگیز نازانێت ته‌سلیمبوون چییه. بۆیه ئه‌م دۆخه كاتییه و سه‌رناگرێت و داریوش ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵدێته‌وه.